03/06/2020
1526 جار خوێنراوەتەوە
دەزانی ئەو خۆراكانە چین كە نابێت خانمی دووگیان بەكاریان بهێنن؟
پەیام ـ
چەند خۆراكێك هەن كە زیان بە تەندروستی خانمان، یاخود كۆرپەلەكانیان دەگەیەنن، بۆیە پێویستە خانمان لەكاتی دووگیانیدا خۆیانیان لێ بەدووربگرن.
لەوانەش:
١. ئەناناس:
ئەم میوە لە لیستی سەرەوەی ئەو خۆراكانەدایە، كە باشتر وایە لە كاتی قۆناغی دووگیانیدا خانمان خۆیانیان لێبەدووربگرن، ئەناناس ماددەیەكی تێدایە كە بە (Bromelain) ناودەبرێت، جۆرە ئەنزیمێكە كە بەڕێژەیەكی زۆر لەم میوەیەدا هەیەو دەبێتە هۆی تەنكبوونەوەی دیواری ناوپۆشی منداڵدان و مەترسی ڕوودانی لەبارچوونی كۆرپەلە زیاد دەكات، بۆیە پێویستە خانمان خۆیان لە خواردنی ئەناناس بپارێزن.
٢. ترێ:
ئەم میوەیەش ماددەیەكی دژەئۆكسانی تێدایە بەناوی (resveratrol) كە مەترسی ئەوەی لێدەكرێت خانمانی دووگیان دوچاری ژەهراوی بوون بكات، هەروەها ئەوبەرگەی دەرەوەی ترێی داپۆشیوە، هەرسكردنی ئاسان نییەو ئەگەری توشبوونی خانمان بە بەد هەرسی زیاد دەكات، لەبەر لاوازبوونی كۆئەندامی هەرس لەوقۆناغەدا، بۆیە باشتر وایە ترێ لە لیستی خۆراكەكانیاندا لاببەن.
٣. مۆز:
ئەم میوەیە ماددەیەكی تێدایە بەناوی (chitinase) كە ئەگەری توشبوون بە هەستیاری و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی زیاد دەكات لە خانماندا، وەهەروەها بڕێكی زۆر شەكر لە پێكهاتەیدا هەیە و باشتر وایە ئەو خانمانەی توشی شەكرەی دووگیانی بوون، خۆیانی لێبەدور بگرن.
٤. شووتی:
ئەم موەیە بۆ تەندروستی زۆر بەسوودەو دەبێتە هۆی كردنەدەروەی ژەهر لە جەستەدا، بەڵام لە قۆناغی دووگیانیدا باشتر وایە بەكارنەهێنرێت، یاخود بڕی كەمی لێبخورێت، چونكە ئەگەری ئەوە هەیە كۆرپەلە ژەهراوی ببێت بەو ماددە ژەهراویانەی جەستە پێش كردنەدەرەوەیان .
٥. گۆشت:
گەرچی گۆشت بڕێكی زۆر لە كانزا و ڤایتامینە پێویستییەكانی تێدایە بۆ مرۆڤ، وەك ئاسن و ڤایتامین B12 بەڵام زۆر خواردنی دەبێتە هۆی زیادبوونی ڕێژەی ڤیتامین، یان كانزایەكی دیاریكراوی وەك مس، ئەمەش زیان بە تەندروستی كۆرپەلەكە دەگەیەنێت و ناتەواوی لە پێكهاتەی جەستەیدا روودەدات، بۆیە باشتروایە خانمانی دوگیان زۆر بەكەمی گۆشت بخۆن، هەوڵ بدرێت لەهەفتەی جارێك زیاتر نەبێت.
٦. كونجی:
ئەم خۆراكە لە قۆناغی دووگیانیدا نابێت بخورێت، چونكە دەبێتە هۆی گرژبوون و چونەوەیەكی ماسولكەكانی منداڵدان، بەمەش خانمەكە توشی ئازار و حاڵەتی ناتەندروست دەبێت، بۆیە باشتر وایە خۆی لەم خۆراكە بەدووربگرێت، بەتایبەتی لە سێ مانگی یەكەمی تەمەنی كۆرپەلەكەدا.
٧. خواردنێك كە شەكری زۆری تێدا بێت:
خواردنی شەكر بە رێژەی زیاد لە پێویست، زیان بە تەندروستی خانمی دوگیان دەگەیەنن و مەترسی توشبوونی بە نەخۆشی و لە بارچوونی كۆرپەلەكەی توش دەكەن، یاخوود دەبێتە هۆی زوو لەدایكبوونی كۆرپەلەكەی پێش كاتی ئاسایی خۆی، بۆیە باشتر وایە لەجیاتی شەكری دەستكرد، سود لە خواردنی خۆراكە شیرینە سروشتییەكان وەربگیرێت.
٨. خۆراكەلەقوتووكراوەكان:
ئەو خۆراك و خواردنەوانەی لە قووتووی داخراودا هەڵگیراون، زیان بە تەندروستی بەگشتیی دەگەیەنن، بەهۆی بوونی ماددەی كیمیایی پارێزەر بۆ مانەوەیان، بۆیەش خانمان پێویستە خۆیانیان لێبپارێزن لە پێناو تەندروستی خۆیان و كۆرپەلەكانیان.
٩. كافایین:
خواردنەوەی چا و قاوە كە رێژەیەكی زۆر كافایین یان تێدایە زیان بە تەندروستی كۆرپەلە دەگەیەنێت، چونكە كافایین یەكێكە لەو ماددانەی كە زۆر بە خێرایی لەلایەن لەشەوە هەڵدەمژرێت و بە ئاسانی دەگوێزرێتەوە بۆ كۆرپەلە، وە لەبەر ئەوەش كۆرپەلە لەسكی دایكیدا بڕی پێویست لەو ئەنزیمانەی نییە كە ماددەكان شیبكاتەوە و بیانكاتە دەرەوەی لەش، كافایین كۆدەبێتەوە لە خانەكانی لەشیدا و زیان بەتەندروستی دەگەیەنێت، بۆیە باشتر وایە خانمانی دوگیان بڕێكی كەم لە كافایین بخۆنەوە كە لە 200 ملگرام زیاتر نەبێت لە رۆژێكدا، واتە نزیكەی 2-3 كوپ.
١٠. خورما:
لەڕاستیدا خورما بەسەرچاوەیەكی دەوڵەمەندی ڤایتامین و كانزا گرنگەكان دادەنرێت، بەڵام لە هەندێك لە حاڵەتەكاندا رێنمایی خانمان دەكرێت كە خۆیان بەدووربگرن لەخواردنی خورما، ئەمەیش بەهۆی ئەوەی كە دەبێتە هۆی بەرزكردنەوەی پلەی گەرمی لەش، وە هەروەها دەبێتە هۆی هەژاندن و گرژبوونی ڕوپۆشی منداڵدان و زیان بە تەندروستی خانمەكە و كۆرپەلەكەی دەگەیەنێت، بۆیە باشترە خانمان زۆر بەكەمی بیخۆن, ڕۆژی یەك یان دوو دانە , ئەگەر لەوە زیاتر بێت ئەوە زیانی دەبێت.
بەگشتیی باشتر وایە خانمان لەو قۆناغەدا خۆیان بە دووربگرن لەو خۆراكانەی ئاماژەیان پێدرا، یاخود زۆر بە كەمی بەكاریان بهێنن، لە پێناو تەندروستی و سەلامەتی بۆ خۆیان و كۆرپەلەكانیان.
ئەم زانیاریانە لە نەخۆشخانەی بەخشین وەرگیراوە ..
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە