03/06/2020
589 جار خوێنراوەتەوە
ترسناكی خواردنه‌وه‌ی گوشراوه ئاماده‌كراوه‌كانی میوه بۆسه‌ر ته‌ندروستی
وه‌رگێڕانی: ئاواره محه‌مه‌د ئه‌مین كه‌وه‌رتی
پزیشكان و پسپۆڕانی خۆراك، هۆشیاری ده‌ده‌ن له
خواردنه‌وه‌ی گوشراو و گیراوه (شه‌ربه‌ت)ی له میوه ئاماده‌كراو و دروستكراوه‌كان
له بازاڕ، دوپاتی ئه‌كه‌نه‌وه كه ئه‌مانه ناته‌ندروستن و جیاوازیان نیه له‌گه‌ڵ
زیانه‌كانی خواردنه‌وه گازییه‌كان.
پسپۆڕان ئه‌م گیراوانه به "بۆمبای شه‌كریه‌كان"
دائه‌نێن، هه‌روه‌ها ده‌ست نیشانی ئه‌كه‌ن كه پێكهاتوون له مادده به‌هێزكه‌ره‌كان
و ڤیتامینه ناته‌ندروسته‌كان، بازرگانه‌كان هه‌ندێك بڕوای ناته‌ندروست بڵاوده‌كه‌نه‌وه
كه به‌مه‌به‌ستی دابه‌زاندنی كێشه كه‌چی تاوه‌كو ئێستا هیچ ده‌رئه‌نجامێكیان نه‌بووه.
توێژینه‌وه‌كان پاڵپشت به ڕاپۆرتی پێگه‌ی "Men's Health" تایبه‌تمه‌ند به كاروباری ته‌ندروستی، ڕوونیان كرده‌وه؛ خواردنه‌وه‌ی
یه‌ك كوپ له گوشراوی ئاماده‌كراوی پرته‌قاڵ، ڕێژه‌ی شه‌كر له خوێن به‌رز ده‌كاته‌وه،
وه به‌خێرایش دایئه‌به‌زێنێته‌وه، كه ئه‌مه‌ش زۆربه‌ی كات كۆتایی دێت به نۆره
دڵه به‌هۆی برسیه‌تیه‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش
به‌كاری ده‌هێنن.
لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌وه‌شیان ده‌رخستووه كه
گوشراوی پرته‌قاڵی له قووتوونراو له ژێر پله‌ی گه‌رمی زۆر به‌رزه‌وه دروست ئه‌كرێت،
بۆئه‌وه‌ی بتوانرێت بپارێزرێت و بۆماوه‌یه‌كی زۆر هه‌ڵبگیرێت بگاته ساڵێك، له‌كاتێكدا
سه‌رجه‌م به‌ها خۆراكییه‌كان له‌ده‌ست ئه‌دات وه‌كو ڤیتامینه‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌م
گووشراوانه ڕێژه‌یه‌كی به‌رز له مادده‌ی "باتولین" تێدایه ، كه ئاوێته‌یه‌كه له به‌رهه‌می میوه‌كان
هه‌یه و كوالیتی نزمه، كه خواردنی ده‌بێته‌هۆی وه‌ره‌می شێرپه‌نجه‌یی.
توێژینه‌وه‌یه‌كی تر كه "زانكۆی هارفاردی
ئه‌مریكی بۆ ته‌ندروستی گشتی" ئه‌نجامیان داوه، ئاگاداری ئه‌دات له ترسناكی
ئه‌و شه‌كره‌ی له گوشراوه ئاماده‌كراوه له قوت‌و نراوه‌كان، كه ده‌بنه‌هۆی
تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره سه‌ره‌ڕای زیانه‌كانیان بۆ ته‌ندروستی ددانه‌كان.
پسپۆڕان ئامۆژگاری ده‌كه‌ن به خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی میوه‌ی فرێش و تازه كه
له‌ماڵه‌وه ئاماده‌بكرێت، كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڤیتامینه‌كان و ڕه‌گه‌زه خۆراكییه‌كان.
سه‌رچاوه: أخبار 24
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە