03/06/2020 925 جار خوێنراوەتەوە

جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت: كۆمەڵی ئیسلامی خاوەنی هەڵوێستی نیشتمانیانەیە


قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئە‌نجومە‌نی وەزیرانی هەرێم بە بۆنەی نۆزدەهەمین ساڵیادی دامەزراندنی كۆمەڵی ئیسلامی-یەوە بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئەمیری كۆمەڵ و ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسی و سەركردایەتی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:

بەڕێز مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان
ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسی و سەركردایەتی كۆمەڵی ئیسلامی

نۆزدەهەمین ساڵیادی دامەزراندنی كۆمەڵی ئیسلامی، لە سەرجەم ئەندام و كادر و رێكخستنەكانتان، پیرۆز دەكەم و بەهیوام ئەم یادە ببێتە وێستگەیەكی نوێ بۆ بە‌رە‌وپێشچوون و سەركەوتنی زیاتری حیزبەكە‌تان.

لە ماوەی 19 ساڵی كاركردنی كۆمەڵی ئیسلامیدا، چ لەكاتی بەشداریكردن لە كابینەی حكومەت و چ لە دۆخی ئۆپۆزسیۆنیدا، بەردەوام خاوەنی هەڵوێستی نیشتمانیانە بووە. ئەمەش بنەمایەكی باش و رووبەرێكی كاركردنی هاوبەشی نێوان هەموومانە بۆ كاركردن لە پێناو خزمەتكردنی خەڵكی قوربانیدەری كوردستان و سوككردنی باری سەرشانیان لەو كێشە و تەنگەژانەی روووبەڕووی بوونەتەوە.

ئێمە لە حكومەتی هەرێمی كوردستان، خەباتی مەدەنی و پەرلەمانی و دیدی كوردستانیانەی كۆمەڵی ئیسلامی بەرز دەنرخێنین و خوازیارین هەموومان تواناكانمان یەك بخەین بۆ گەیشتن بە كەناری ئارام.

دووبارە ئەم یادە پیرۆز بێت.

قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆكی ئە‌نجومە‌نی وەزیران

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمەڵ بۆ یەكێتی: خەڵك زۆر بێزارە و مەهێڵن دۆخەكە زیاتر خراپ بێت

  • پێش 4 هەفتە

    مامۆستا عەلی باپیر بەشداری لە کۆنفرانسی جیهانیی (یەکڕیزیی ئوممەتی هاوسەنگ) دەکات

  • 24/10/2026

    سەرۆكی كۆمەڵ هۆشداری لە فەوتانی دەستكەوتە مێژووییەكانی هەرێم دەدات

  • 23/10/2026

    سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی هۆشداریی لە بەرەوخراپترچوونی داهاتووی هەرێم دەدات

  • 23/10/2026

    مامۆستا عەلی باپیر: خۆمان فاكتەری سەرەكی بووین بۆ بێهێزكردنی هەرێم

  • 20/10/2026

    ڕاگه‌یه‌نراوی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان له‌ دووه‌مین ساڵیادی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان

  • 17/10/2026

    كۆمەڵی دادگەری: بەغدا و هەرێم باری سەرشانی هاووڵاتییان قورستر دەكەن

  • 09/10/2026

    بۆ بەرەوپێشبردنی تواناكانیان، خولێكی پێگەیاندن بۆ كادیرانی كۆمەڵ كرایەوە

سەرەتا