01/06/2020
294 جار خوێنراوەتەوە
كۆماری ئیسلامیی ئێران پشتگیری خۆپیشاندانه‌كانی گه‌لی ئه‌مریكا ده‌كات
په‌یام
كۆماری ئیسلامیی ئێران پشتگیری خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی ئه‌مریكا ده‌كات.
له په‌یامێكدا كه ئاڕاسته‌ی گه‌لی ئه‌مریكای كرد، عه‌باس موسه‌وی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران له كۆنگریه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، حكومه‌تی ئه‌مریكا له‌یه‌ك كاتدا به‌رده‌وامه له‌سه‌ر سیاسه‌تی توندوتیژی له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی، جیهانیش ده‌نگی سته‌ملێكراوی ئێوه‌ی بیستووه، پشتگیریتان لێده‌كات.
وتیشی: له ئێستادا خۆپیشانده‌رانی ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی هێمنانه داوای كۆتاهێنان به توندوتیژی ده‌كه‌ن بۆیه ئه‌وان هه‌ست به نیگه‌رانییه‌كی قوڵده‌كه‌ن له‌باره‌ی ئه‌و تونوتیژیانه‌ی پۆلیسی ئه‌مریكا كه به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه ئه‌نجامی ده‌دات.
هه‌ر له‌درێژه‌ی وته‌كانیدا موسه‌وی داوای له حكومه‌ت و هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌مریكاش كرد، توندوتیژی له دژی خۆپیشانده‌ران بوه‌ستێنن و، بواری هه‌ناسه‌دان بۆ هاوڵاتیانیان بڕه‌خسێنن و چیتر ئازادیه‌كانیان لێ زه‌وت نه‌كه‌ن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە