31/05/2020
340 جار خوێنراوەتەوە
سعوودیه.. ده‌ست به ئاساییكردنه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران كرا
په‌یام
له چوارچێوه‌ی سووككردنی رێوشوێنه‌كانی تایبه‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ده‌وامی فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتیی و كه‌رتی تایبه‌ت له سعوودیه ئاسایی كرایه‌وه.
ئه‌حمه‌د راجیحی پێشتر وه‌زیری سه‌رچاوه مرۆییه‌كان و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سعوودیه رایگه‌یاندبوو له 31ی ئه‌م مانگه‌وه به‌ڕێژی له‌سه‌دا50، ده‌ستده‌كرێت به ئاساییكردنه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتیی.
هاوكات وتیشی له حه‌وتی مانگی داهاتووه‌وه به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا 75 ده‌وامی فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتیی ئاسایی ده‌كرێته‌وه و له 14ی مانگی داهاتووه‌وه، به‌ڕێژی سه‌د له‌سه‌د ده‌وامی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران ئاسایی ده‌كرێته‌وه.
هه‌فته‌ی رابردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆی سعوودیه رایگه‌یاندبوو له 20ی مانگی داهاتووه‌وه، قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ سووك ده‌كرێت و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا رێگه به هاووڵاتییان ده‌درێت له كاتژمێر شه‌شی به‌یانییه‌وه تا هه‌شتی ئێواره هاتوچۆ بكه‌ن، هه‌روه‌ها مزگه‌وته‌كان به‌ڕووی موسڵماناندا ده‌كرێنه‌وه و ده‌ست ده‌كرێته‌وه به گه‌شته ئاسمانییه‌كان له ناوخوی وڵات‌دا.
بڕیاروایه له 21ی مانگی داهاتووه‌وه، ژیان له سعوودیه به‌بێ قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ ئاسایی ببێته‌وه.
كۆی گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له سعوودیه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوون گه‌یشتووه‌ته، 83 هه‌زار و 384 كه‌س كه 480یان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە