30/05/2020
1167 جار خوێنراوەتەوە
پێنجوێن.. پێشمه‌رگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به ڕووداوی هاتوچۆ گیانی له‌ده‌ست دا
په‌یام
حاجی ئیبراهیم سه‌یدسادقی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له قه‌زای پێنجوێن به ڕووداوی هاتوچۆ گیانی له‌ده‌ست دا.
حاجی ئیبراهیم هه‌ڵووژانی پێشتر پاسه‌وانی مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی بوو، دواتر بووه پاسه‌وانی مه‌ڵبه‌ندی 12 شاره‌زووری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له سه‌یدسادق.
حاجی ئیبراهیم یه‌كێك بووه له ئه‌ندامه دڵسۆزه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و لێبڕوانه خزمه‌ت و ئه‌ركه‌كانی به‌جێ ده‌گه‌یاند، به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆوه به یه‌كجاریی ماڵاوایی له كه‌سوكار و خانه‌واده و كۆمه‌ڵ و هاوڕێكانی كرد و دۆسته‌كانیشی شایه‌تی دڵسۆزی و لێبورده‌یی و میهره‌بانی بۆ ده‌ده‌ن.
گیانله‌ده‌ستدانی حاجی ئیبراهیم له كاتێكدایه كه به‌هه‌مان شێوه دوو ساڵ به‌رله‌ئێستا كوڕێكی به‌ناوی محه‌مه‌د ئیبراهیم له سه‌یدسادق به ڕووداوی هاوچۆ گیانی له‌ده‌ستداوه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە