29/05/2020 828 جار خوێنراوەتەوە

پاریس سانجێرمان گرێبەستی یاریزانێکی گرنگی یەکلایکردەوە

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی لەگەڵ یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی سەبارەت بە گواستنەوەی ماورۆ ئیکاردی ئەرجەنتینی گەیشتۆتە ڕێککەوتن و تەنیا ڕاگەیاندنی فەڕمی ماوە.

فاریزیۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنووسی بە ناوبانگی ئیتاڵی وردەکاری ڕێککەوتنی هەردوو یانەکەی بڵاوکردەوە و ئاشکرای دەکات، کارگێڕی پاریس دواجار توانی گفتوگۆکانی لەگەڵ ئینتەرمیلان بگەیەنێتە ئەنجام و گرێبەستی ئیکاردی لە خواستنەوە بکاتە هەمیشەیی، یانە فەرەنسییەکە 50 ملیۆن یۆرۆی کاش وەک نرخی ئیکاردی بە نێرازۆری دەدات و بەرپرسانی ئینتەرمیلانیش ڕەزامەندییان لەسەر ئەو 50 ملیۆنە نیشان داوە، بەڵام بەو مەرجەی 7 ملیۆنی دیکەش وەک پاداشت لە گرێبەستەکەدا جێ بکرێتەوە.

ئیکاردی هاوینی ڕابردوو بە خواستن پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمانەوە کرد و 31ی ئەم مانگەش کۆتایی بە خواستنەکەی دەکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بریکارەکەی ڤینیسیۆس ڕاستی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئارسیناڵ ئاشکرا کرد

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    لیستی دەوڵەمەندترین یاریزانانی جیهان بۆ ساڵی 2026 ئاشکرا دەبێت

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    مێسی پەردە لەسەر گەورەترین پەشیمانیی ژیانی لادەدات

  • پێش 1 هەفتە

    پێش ڕووبەڕبوونەوەی پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆش بە فلیک گەیشت

  • پێش 1 هەفتە

    سزای پێشبینیکراوی کریستیانۆ ئاشکرا دەکرێت

  • پێش 1 هەفتە

    هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی مەدرید و مۆرینیۆ گەیشت

  • پێش 2 هەفتە

    مۆرینیۆ بە توندی مباپێ سەرزەنشت دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    ئارتێتا پەنا بۆ فڕۆکەوانە جەنگییەکان دەبات

سەرەتا