29/05/2020 321 جار خوێنراوەتەوە

لە شاری سەردەشتی خۆرەڵاتی كوردستان ژمارەیەك ئەندامی سوپای پاسەوانی سنووری ئێران كوژران

په‌یام

لە ڕووبەڕووبوونەوەیەكی چەكدارییدا لە شاری سەردەشتی خۆرەڵاتی كوردستان ژمارەیەك ئەندامی سوپای پاسەوانی سنووری ئێران كوژران.

ئاژانسی هەواڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران (ئیرنا) بڵاوی كردەوە: لەمیانی ڕووبەڕووبوونەوەیەكی چەكدارییدا لە شاری سەردەشتی سەر بە پارێزگای ئازەربایجای خۆراوا، سێ ئەندامی هێزەكانی سوپای پاسەوانی سنوور، كوژراون.

لەو بارەوە، (ئەقسا نەخشی پوور) قائیمقامی شاری سەردەشت ڕایگەیاند: سێ ئەندامی هێزەكانی پاسەوانی سنووری سەر بە شاری سەردەشت لەو ڕووبەڕووبوونەوەیەكدا لەگەڵ ژمارەیەك چەكداری نەناسراو، كوژراون.

(نەخشی پوور) ڕایشیگەیاند: ڕووداوەكە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی (گۆریلكە)ی 20 كیلۆمەتر دوور لە سەردەشت ڕووی داوە و تێیدا ژمارەیەك لە چەكدارە هێرشبەرەكانیش كوژراون.

شاری سەردەشت، دەكەوێتە باشووری پارێزگای ئازەربایجانی خۆراوا و بە 100 كیلۆمەتر سنووری لەگەڵ عێراق هاوبەشە.

هەرچەندە ئاژانسەكە ناوی ئەو گرووپە چەكدارییەی نەهێناوە كە لەگەڵ هێزەكانی پاسەوانی سنوور ڕووبەڕوو بوونەتەوە، بەڵام پێشتر ئەو ناوچەیە پێكدادانی هاوشێوەی هێزەكانی حكومەت و پارتی ژیانی ئازاد (پژاك)ی بەخۆوە دیوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    سلێمانی.. پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرینی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ كۆچی دوایی كرد

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    لیژنەی کشتوکاڵ سەردانی کێڵگەکانی بەرھەمھێنانی پەتاتە لە دھۆک دەکات

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    سه‌رپه‌رشتیاری‌ مه‌رزی په‌روێزخان: تا ئێستا ڕوون نییه‌ كه‌ی دره‌وازه‌كه‌ به‌ ڕووی گه‌شتیاراندا ده‌كرێته‌وه‌

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌‌ قوتابیانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی قه‌ره‌بوو ده‌كاته‌وه‌‌

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    تاقیكردنه‌وه‌كان له‌هه‌ولێر دواخرا

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    قایمقامییه‌تی هه‌ولێر بڕیاریدا له‌ ڕۆژانی هه‌ینیدا چه‌ند شوێنێك دابخرێن

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕووداوێکی هاتوچۆ نۆ قوربانی لێکەوتەوە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    کوێستانی ئاڵانه.. بەهۆی خواردنی جۆرە گیایەک نزیکەی 70سەر مەڕ مرداربوونەوە

سەرەتا