29/05/2020 163 جار خوێنراوەتەوە

"کۆرۆنا چوار ملیار دینار زیانی بە کەرتی گەشتیاری دھۆک گەیاندووە"

په‌یام

بەڕێوەبەری کاروباری پشکنین و جۆری لە بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری پارێزگای دھۆک باسی له‌ ئامار و داتاكانی كه‌رتی گه‌شتیاری شاره‌كه‌ ده‌كات.

بەڕێوەبەری کاروباری پشکنین و جۆری لە بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری پارێزگای دھۆک، شەماڵ ھروری رایگەیاند کە بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)وە کەرتی گەشتیاری لە پارێزگای دھۆک بەتەواوی وەستاوە و ٩٠٠ شوێنی گەشتیاری لە کار وەستاون و ٧٠٠ کارمەندی گەشتیاری لە سنووری پارێزگاکە بێکار ماون و چوار ملیار دینار زیانی ماددی بەر کەرتی گەشتیاری پارێزگاکەیان کەوتووە.   

لەم بارەیەوە شەماڵ ھروری بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "نزیکەی ٩٠٠ بنکەی گەشتیاری و ٢٥٠ ھاوینەهەوار لە سنووری پارێزگای دھۆک بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە کار وەستاون و ٧٠٠ کارمەند کە لەم شوێنانە کار دەکەن بێکار ماون و کەرتی گەشتیاری پارێزگای دھۆک نزیکەی چوار ملیار دینار زیانی بەرکەوتووە". 

بەڕێوەبەری کاروباری پشکنین و جۆری لە بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری پارێزگای دھۆک هەروەها گوتی: "لە ساڵی رابردوودا، ٥٠٠ ھەزار گەشتیار لە ناوخوی ھەرێم و خوارووی عێراق سەردانی پارێزگای دھۆک-یان کردبوو، بەڵام ئەمساڵ ئەو ژمارەیە زۆر دابەزیووە و لە ئەمساڵدا، تەنها ٧٠ ھەزار گەشتیار سەردانی پارێزگاکەیان کردووە ئەویش تەنها لە ئاھەنگەکانی سەری ساڵ". 

شەماڵ ھروری لە بارەی ھاتنی گەشتیاران لە جەژنی رەمەزاندا بو پارێزگای دھۆک گوتی: "لە جەژنی رەمەزانی ساڵی رابردوو، ٦٠ ھەزار گەشتیار سەردانی پارێزگای دھۆک-یان کردبوو، بەڵام لە جەژنی رەمەزانی ئەمساڵدا، ھیچ گەشتیارێک سەردانی پارێزگاکەیان نەکردووە".

شەماڵ ھروری باسی لەوەش کرد کە بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری پارێزگاکەیان پلانی ھەبوو کە بۆ ساڵی ٢٠٢٠ زیاتر لە ٧٠٠ ھەزار گەشتیار بھێنێت، بەڵام لەبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا پلانەکەیان وەستاوە". 

ھروری لە کۆتاییدا گوتی: "دوای کۆتایی هاتنی وادەی قەدەغەکردنی ھاتوچۆ چەند شوێنێکی گەشتیاریمان کردووەتەوە و لەگەڵ ژووری ئوپەراسیۆنی پارێزگای دھۆک لە پەیوەندیدان ھەر کاتێک ئەوان بڕیار بدەن ھەموو شوێنە گەشتیارییەکان دەکەینەوە و کار لەسەر ھاتنی گەشتیاران بۆ پارێزگای دھۆک دەکەینەوە".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    سلێمانی.. پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرینی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ كۆچی دوایی كرد

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    لیژنەی کشتوکاڵ سەردانی کێڵگەکانی بەرھەمھێنانی پەتاتە لە دھۆک دەکات

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    سه‌رپه‌رشتیاری‌ مه‌رزی په‌روێزخان: تا ئێستا ڕوون نییه‌ كه‌ی دره‌وازه‌كه‌ به‌ ڕووی گه‌شتیاراندا ده‌كرێته‌وه‌

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌‌ قوتابیانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی قه‌ره‌بوو ده‌كاته‌وه‌‌

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    تاقیكردنه‌وه‌كان له‌هه‌ولێر دواخرا

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    قایمقامییه‌تی هه‌ولێر بڕیاریدا له‌ ڕۆژانی هه‌ینیدا چه‌ند شوێنێك دابخرێن

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕووداوێکی هاتوچۆ نۆ قوربانی لێکەوتەوە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    کوێستانی ئاڵانه.. بەهۆی خواردنی جۆرە گیایەک نزیکەی 70سەر مەڕ مرداربوونەوە

سەرەتا