28/05/2020 198 جار خوێنراوەتەوە

هەفتەی داهاتوو ئیکاردی گرێبەستێکی نوێ واژۆ دەکات

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

هەفتەی داهاتوو چارەنووسی ئیكاردی ئەرجەنتینی یەكلادەبێتەوە، ئەویش بەگەرانەوە بۆ ئینتەرمیلان یاخود كڕینەوەی گرێبەستەكە لەلایەن یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسیەوە.

سەرچاوە هەواڵیەكانی ئیتاڵیا ئاشكرایانكرد كەهەردو یانەی ئینتەرمیلان و پاریس سانجێرمان لە گفتوگۆی بەردەوامدان سەبارەت بە یەكلاكردنەوەی داهاتوی ئیكاردی كە بەشێوەی خواستن و بۆ ماوەی وەرزێك یاریزانەكە پەیوەندی بەخولی فەرەنسیەوە كرد.

لەو بارەیەشەوە رۆژنامەی كۆریری دیلۆسپۆرت ئاشكرایكرد، لە هەفتەی داهاتوودا و لە ڕۆژی شەممە یاخود یەكشەممەدا، پاش كۆتایهاتنی ماوەی خواستنەكەی ئیكاردی داهاتووی یاریزانەكە بەتەواوی یەكلادەبێتەوە و بە ئەگەرێكی زۆریشەوە پاریس سانجێرمان گرێبەستی كۆتایی یاریزانەكە بۆ ماوەی چوار وەرز واژو دەكات.

ڕۆژنامەكە ئەوەشی خستەڕوو، كە تەنها ڕێكەوتن لەسەر نرخی گرێبەستەكە ماوە، ئینتەر داوای 70 ملیۆن یۆرۆ دەكات و یانە فەرەنسیەكەش داوایكردووە لە بەرامبەر 60 ملیۆن یۆرۆ بۆندەکە واژو بكرێت، ئەمەش بەهۆی ئەو زیانانەی كە ڤایرۆسی كۆرۆنا بە یانەكانی گەیاندوە نرخی یاریزانەكانیش لە بازاری گواستنەوەكاندا بەتەواوی دابەزیوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەرسیناڵ چارەنووسی ئۆبامیانگی هێرشبەری یەکلایکردۆتەوە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    سیلڤا لەگەڵ یانەیەکی ئیتاڵیا گەیشتۆتە ڕێککەوتن

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    دۆڕتمۆندی ڕاست و دروستی گرێبەستی مان. یونایتد بۆ سانچۆ ئاشکرا دەکات

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەڕمی.. ئینتەرمیلان بە خۆڕایی گرێبەستی سانچێزی کردە هەمیشەیی

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هازارد ترسی لە دڵی هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید دروست کردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    مانچستەر سیتی دووەم گرێبەستی ئەم هاوینەی یەکلایکردۆتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    فەڕمی.. مانچستەر سیتی یەکەم گرێبەستی ئەم هاوینەی ڕاگەیاند

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەرگریکارێکی لاو پشکنینی پزیشکی بۆ مانچستەر سیتی ئەنجام داوە

سەرەتا