28/05/2020 1384 جار خوێنراوەتەوە

فەڕمی... ئینتەرمیلان سەبارەت بە لاوتارۆ وەڵامی بەرشەلۆنەی دایەوە

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

پێر ئاوسیلۆی بەڕێوبەری وەرزشی یانەی ئینتەرمیلان ڕایدەگەیەنێت، یانەکەیان نایەوێت دەستبەرداری لاوتارۆ مارتینێزی ئەرجەنتینی وهێرشبەری یانەکەیان ببێت، یانەی بەرشەلۆنەش تەنیا یەک ڕێگای بۆ گواستنەوەی ئەو هێرشبەرە ئەرجەنتینییە هەیە.

لاوتارۆ مارتینێز هاوینی 2023 گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکە کۆتای دێت و نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی 111 ملیۆن یۆرۆیە.

لە نوێترین لێدوانیشیدا بۆ ڕۆژنامەی سکای سپۆرتی ئیتاڵی و سەبارەت بە داهاتووی لاوتارۆ، بەڕێوبەری وەرزشی ئینتەرمیلان دەڵێت: تەنیا یەک ڕێگا بۆ ڕۆیشتنی لاوتارۆ لە ڕیزەکانی یانەکەمان هەیە، ئەویش پێشکەشکردنی نرخی هەڵوەشاندنەوەی بۆندەکەیەتی، هەموو لایەک دەزانیت ئەو مەرجە چۆنە و چییە.

لە درێژەی قسەکانیدا بەڕێوبەرە وەرزشییەکەی نێرازۆری ئاماژەی بەوەکرد، ئەوان وەک ئینتەرمیلان سەبارەت بە داهاتووی لاوتارۆ مارتینیز ئامادە نین گفتوگۆ لەگەڵ هیچ یانەیەکدا بکەن، چونکە یاریزانێکی گرنگە.

لە کۆتایی قسەکانیدا ئەو بەرپرسەی یانە ئیتاڵییەکە ئاشکرایکرد، تەنیا بەرشەلۆنە گرنگی بە گواستنەوەی لاوتارۆ نەداوە، بەڵکو یانەکانی مانچستەر یونایتد و چێڵسیش گرنگی بەو یاریزانە دەدەن، لەگەڵ ئەوەشدا بەرشەلۆنە لە هەموو یانەکان زیاتر گرنگی بە هێرشبەرە ئەرجەنتینییەکە دەدات.

جێی ئاماژەیە هەر یانەیەکیش ئامادەیە بێت 111 ملیۆن یۆرۆ وەک نرخی هەڵوەشاندنەوەی لاوتارۆ بدات، دەبێت ڕادەستکردنی پارەکە لە ماوەی 1ی مانگی حەوت بۆ 15ی مانگی حەوت بێت ئەم وادەیەش وەک مەرج لە گرێبەستی یاریزانەکەدا جێگیر کراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ماوەی دوورکەوتنەوەی چاڤی ئیسپارت ئاشکرا دەبێت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    بریکارەکەی ڤینیسیۆس ڕاستی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئارسیناڵ ئاشکرا کرد

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    لیستی دەوڵەمەندترین یاریزانانی جیهان بۆ ساڵی 2026 ئاشکرا دەبێت

  • پێش 1 هەفتە

    مێسی پەردە لەسەر گەورەترین پەشیمانیی ژیانی لادەدات

  • پێش 2 هەفتە

    پێش ڕووبەڕبوونەوەی پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆش بە فلیک گەیشت

  • پێش 2 هەفتە

    سزای پێشبینیکراوی کریستیانۆ ئاشکرا دەکرێت

  • پێش 2 هەفتە

    هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی مەدرید و مۆرینیۆ گەیشت

  • پێش 3 هەفتە

    مۆرینیۆ بە توندی مباپێ سەرزەنشت دەکات

سەرەتا