27/05/2020 577 جار خوێنراوەتەوە

مۆرینیۆ زۆر نیگەرانە و قسەی خۆی کرد

پەیام سپۆرت
خۆسێ مۆرینیۆی پۆرتوگالی و ڕاهێنەری تۆتینهام نیگەرانی خۆی نیشان دەدات بە دەستپێنەكردنەوەی چالاكیەكان لە ئینگلتەرا و پێیوایە هیچ كام لەیاریزانان پاش گەڕانەوەیان بۆ یاریەكان ناتوانن ئاستی خۆیان پێشكەش بكەن.

 
لەمیانەی لێدوانێكیدا ڕاهێنەرەكەی سپێرز سەرەتا وتی: بەداخەوە ئەم وەستانە كاریگەریەكی زۆر خراپی لەسەر توانای جەستەیی یاریزانەكان دروست كردووە و كاتی تەواویشمان لەبەردەمدا نییە بۆ گێرانەوەی توانا جەستیەكان بۆیە یاریزانان لە داهاتوو ناتوانن ئاستی خۆیان پێشكەش بكەن.

دواتر مۆرینیۆ لەبەرانبەر پریمەرلیگەوە وتی: پاش ئەوەی خولی ئەڵمانی دەستیپێكردەوە و ئیسپانیا و پرتوگالیش وادەی گەرانەوەیان بۆ یاریەكان دیاریكرد، ئێمە ناخۆشترین ساتەكان بەرێدەكەین چونكە ناكرێت وڵاتانی دیكە یاریەكان بەرێوەبچێت و ئێمەش هەر چاوەرێ بكەین.

هەروەها مۆرینیۆ ئاماژەی بەوەكرد كە لەبەردەم ئەركێكی قورسدایە بۆ ئامادەكردنەوەی یاریزانەكان بۆ تەواوكردنی یاریەكانی ئەم وەرزە، لەكاتێكدا دەبوایە ئێستا پلانی مێركاتۆی یانەكەی دابڕشتایە تائەوەی لەوەرزی داهاتوو بەبەهێزتر بگەرێنەوە ڕكابەرییەكان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    فلیک: تەنیا بیر لە سەرکەوتن دەکەینەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ماڵدینی هۆکاری پاشەکشەی تۆپی پێی ئیتاڵی ڕوون دەکاتەوە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    ئارتێتا خاڵی سەرەکی بۆ ڕکابەریکردن لەسەر نازناوەکان ئاشکرا دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    دزیکۆ لەسەر ئاهەنگگێڕانی یاریزانانی ئیتاڵیا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بۆسنە قسەی خۆی کرد

  • پێش 2 هەفتە

    مباپێ هەڕەشەیەکی تووند لە هەڵبژاردە ڕکابەرەکانیان دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    ڕیاڵ مەدرید لە گواستنەوەی یاریزان پلانەکەی دەگۆڕێت

  • پێش 2 هەفتە

    فیفا بە فەرمی یاسا نوێیەکانی بۆ مۆندیالی 2026 ڕاگەیاند

  • پێش 2 هەفتە

    ڕۆدری دەرگای چوونی بۆ ڕیاڵ مەدرید واڵا کرد

سەرەتا