27/05/2020 530 جار خوێنراوەتەوە

ئەحمەد داود ئۆغلۆ: یاساكان بەجۆرێكن كەس ناتوانێت لێپرسینەوە لەگەڵ سەرۆككۆمار بكات

پەیام

ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆكوەزیرانی پێشووتری توركیا رەخنەی توند لە سیستمی سەرۆكایەتیی حكومەتی توركیا دەگرێت و رایدەگەیەنێـت یاساكان بە شێوەیەكە هیچ كەسێك ناتوانێ لێپرسینەوە لەگەڵ سەرۆككۆمار بكات.

داودئۆغڵو لە چاوپێكەوتنێكی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاند بۆ ئەوەی ئازاد بم دەستم لە پۆستی سەرۆكوەزیران كێشایەوە، هەستمكرد رێگە نادەن بە ئازادی پۆستی سەرۆكوەزیران بەڕێوەببەم.

داودئۆغڵو لەبارەی دۆخی ئێستای توركیا وتی جاران لە ئاكپارتیدا بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و قەدەغەكان بۆ ئێمە دروشم بوون، بەڵام ئێستا سەیر دەكەیت هەموو جۆرە قەدەغەیەك هەیە.

داودئۆغڵو كە ئێستا سەرۆكی پارتی ئایندەیە  رەخنەی توندی لەم سیستمە سەرۆكایەتییەی حكومەت گرت و وتی نەریتەكە بە شێوەیەكە هیچ كەسێك ناتوانێ لێپرسینەوە لەگەڵ سەرۆككۆمار بكات.

داودئۆغڵو لە ساڵانی 2003 بۆ 2009 گەورە راوێژكاری هەردوو سەرۆكوەزیرانی توركیا (عەبدولڵا گویل و رەجەب تەیب ئەردۆغان) بووە، لە ساڵانی 2009 بۆ 2014 وەزیری دەرەوەی توركیا بوو، هاوكات بە ئەندازیاری سیاسەتی وڵاتەكەی لە بەرامبەر قەیرانی سووریا دادەنرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل دوایین كوڕی خەلیل حەییەی لە غەززە كردە ئامانج

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكی توركیا ڕێككەوتننامەی مەككەی پەسەندكرد

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    تاران تۆمەتەكانی كوێت و ئیتاڵیا لەبارەی هێرشە درۆنییەكەوە ڕەت دەكاتەوە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران دژی بوونی سەربازیی بیانییە و كۆریای باشووریش هێز نانێرێتە كەنداو

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ھاوپەیمانی عەرەبی: ڕێگریی لە دوو مووشەکی حووسییەکان کرا کە بەرەو ڕیاز ھەڵدرابوون

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئیسرائیل.. چه‌ندین سیستمی په‌یوه‌ندی له‌كارخران و ئه‌گه‌ری هێرشیی ئه‌لیكترۆنی هه‌یه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ پرسی هێرش بۆ سه‌ر ئێران له‌ نێوان ئیسرائیل و ئه‌مریكادا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هێرشی ئه‌لیكترۆنی بۆ سه‌ر كه‌شتییه‌ نه‌وتییه‌كان ده‌كات

سەرەتا