27/05/2020 539 جار خوێنراوەتەوە

مەڵبەندی سێی كۆمه‌ڵی ئیسلامی پێشوازی لە پارێزگاری هەولێر كرد

پەیام
ئەمڕۆ دكتۆر فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر و عەلی ڕەشید سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و هێمن قادر جێگری پارێزگار و نەبەز عبدالحمید قایمقامی هەولێر سەردانی مەڵبەندی سێی هەولێری كۆمەڵی ئیسلامیان كردو لەلایەن مامۆستا كەمال حەمزە بەرپرسی مەڵبەند و مامۆستا چنار سەرۆكی فڕاكسیۆنی كۆمەڵ لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێرو كارگێڕانی مەڵبەندەوە پێشوازیان لێكرا.

سەرەتا پارێزگاری هەولێر جەژنە پیرۆزەی ئاڕاستەی كۆمەڵی ئیسلامی كردو ، سوپاسی هەڵوێستی كۆمەڵی كرد لەسەر هاوكاری كردنیان لە ڕووبەڕووبونەوەی پەتای كۆڕۆنادا .

هاوكات خوازیاری پەیوەندی و هاوكاری و تەبایی زیاتر بوو لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسیەكانی سنووری پارێزگای هەولێر .

لای خۆشیەوە مامۆستا كەمال حەمزە بەرپرسی مەڵبەند دووپاتی كردەوە: كۆمەڵی ئیسلامی هەمیشە ئامادەیە بەرژەوەندیەكانی خۆی بكاتە قوربانی بەرژەوەندی گشتی هاوڵاتیان  ئەمەشی چەندین جار بە كردەوە سەلماندوە.

ئەمەو دانیشتنەكە نزیكەی كاتژمێرێكی خایاندو، دواتر وەفدی میوان بەڕێزەوە بەڕێخران.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    مەكتەبی سیاسیی كۆمەڵ پێشوازی لە شاندێكی "ئەكادیمیای ژنان بۆ سەركردایەتی لە عێراق" كرد

  • پێش 3 هەفتە

    مامۆستا عەلی باپیر: دەسەڵاتداران بە عەقڵ و ئەخلاقى گچکە مامەڵە دەکەن بۆیە شکستیان هێناوە

  • پێش 3 هەفتە

    سەرۆكی كۆمەڵى دادگەریی پێشوازی لە فیدراسیۆنی ڕێكخراوە هاوئامانجەكان کرد

  • پێش 4 هەفتە

    سەركردایەتی كۆمەڵ: كێشە و گرفتەكان لە لایەن خودی دەسەڵات خۆیەوە دروستكراون

  • پێش 4 هەفتە

    پیرمام.. شاندی باڵای كۆمه‌ڵ و پارتی كۆبوونه‌وه‌

  • 01/08/2026

    كۆمەڵ: بەرپرسیارێتیی گەورەی هەر دۆخێکی نەخوازراو، دەكەوێتە ئەستۆی دەسەڵات

  • 24/07/2026

    مەڵبەندى سۆرانى کۆمەڵ: دەسەڵات حەزناکات خەڵک سەرقاڵى فەرموودە و ڕەوشتى جوان بێت

  • 18/07/2026

    کۆمەڵى دادگەرى: عێراق و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرپرسیارن لە دوورخستنەوەى ئاگری شەڕ لە هەرێم

سەرەتا