27/05/2020 2398 جار خوێنراوەتەوە

یاریزانێکی سەرەکی ڕیاڵ مەدرید (بەڵێ)ی بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی کردووە

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لە نوێکردنەوەی گرێبەستی هێنریک کاسێمیرۆ بەڕازیلی و یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەکەی نزیکبۆتەوە.

سەبارەت بە جوڵەکانی کارگێڕی یانەی شاهان، ڕۆژنامەی (مارکا)ی نزیک لە یانە مەدریدییەکە ئاشکرای دەکات، بەرپرسانی یانەی ڕیاڵ مەدرید هەوڵەکانیان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی کاسێمیرۆ لە هەنگاوی کۆتایی نزیک کردۆتەوە و لە دواین گفتوگۆیاندا لێکتێگەیشتنی زۆر باش لە نێوانیاندا ڕوویداوە.

ڕۆژنامەکە ئەوەشی خستۆتە ڕوو، خودی یاریزانە بەڕازیلییەکەش ڕەزامەندی نیشانداوە، تا هاوینی 2023 گرێبەستەکەی لەگەڵ قەڵای سپی درێژ بکاتەوە، ئەم بڕیارەی کاسێمیرۆش پاش ئەوە دێت کە زەینەدین زیدانی فەرەنسی گەڕاوەتەوە یانەکە و تا ڕادەیەکی دۆخێکی باشی بۆ یاریزانەکان دروست کردۆتەوە و یاریزانەکە بەردەوام یەکێک بووە لە یاریزانە سەرەکییەکان تیمەکەی لۆس بلانکۆس.

کاسێمیرۆ هاوینی 2013 پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە کردووە و لە ماوەی ئەم چەند ساڵەشدا ڕۆڵی لە بردنەوەی چوار نازناوی یانە پاڵەوانەکان بۆ یانەی شاهانە هەبووە و 229 یاری بە درێسی ئەو یانە مەدریدییەوە ئەنجام داوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دیشامپ لە بارەی یارییەکەی عێراقەوە هۆشداری تووند بە یاریزانەکانی دەدات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    جولیان ئالڤارێز بڕیاریی کۆتایی خۆیداوە

  • پێش 2 هەفتە

    کریستیانۆ بۆ مۆندیال هەڕەشە دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    وادەی ناساندنی مۆرینیۆ و پلانی هاوینەی ئاشکرا دەبێت

  • پێش 2 هەفتە

    هەشت برا کە لە مێژووی جامی جیهانیدا تۆڕی گۆڵیان هەژاندووە

  • پێش 3 هەفتە

    بەرشەلۆنە گرێبەستکردنی لەگەڵ هێرشبەرێکی گەورە ڕەت کردووەتەوە

  • پێش 3 هەفتە

    بەرشەلۆنە جێگرەوەی هانسی فلیکی دەستنیشان کردووە

  • پێش 3 هەفتە

    گابرێل سوپاسی هاندەرانی ئارسیناڵ و هاوتیمەکانی دەکات

سەرەتا