27/05/2020 493 جار خوێنراوەتەوە

سۆڵشایەر گەڕانەوەی دوو یاریزانی سەرەکی یانەکەی بۆ مەشقەکان ڕاگەیاند

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

ئۆلی یۆنار سۆڵشایەری نەرویجی و ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد هەواڵێکی دڵخۆشکەر بە هاندەرانی یانەکەی دەدات و گەڕانەوەی هەردوو یاریزانی یانەکەی، مارکوس ڕاشفۆرد و پۆل پۆگبا بۆ مەشقەکان ڕادەگەیەنێت.

 
لە دیدارێکی تایبەتی بۆ ڕۆژنامەی زەسەن سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی یانەکەی بۆ دەستپێکردنەوەی خولی نایابی ئینگلیزی، سۆڵشایەر سەرەتا هەواڵە خۆشەکەی ڕاگەیاند و وتی: پۆگبا و ڕاشفۆرد بە باشی دەستیان بە ڕاهێنانەکان کردۆتەوە و پەیوەندییان بە مەشقەکانیان کردۆتەوە و لەگەڵ یاریزانەکانی دیکەدا بە باشی هەوڵ دەدەن.

ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە شەیتانە سوورەکان مەشقەکانیان بە شێوەیەکی گروپی بچووک دەستپێکردۆتەوە و لەم بارەیەشەوە ڕاهێنەرەکەیان ئاماژەی بەوەکرد، سوپاس بۆ خوا تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی خراپ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار نەکراوە، هیوادارن یارییەکان دەست پێ بکاتەوە و چونکە ئەوان خاوەنی یانەکەیەکی تەواو کامڵن.

لە کۆتاییدا سۆڵشایەر وتی: یاریزانەکانمان بە شێوەیەکی زۆر باش بۆ ڕاهێنانەکان گەڕاونەتەوە و کەش و هەواکە زۆر لە بارەوە و یاریزانەکان چێژ لە مەشقەکان وەردەگرن، هیوادارین ڕاهێنانەکان زیاتر چڕ بکەینەوە، چێژێکی زۆر لەوە دەبینین دوای ماوەیەکی زۆر توانیمان بۆ مەشقەکان بگەڕێینەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    وادەی گەڕانەوەی ڕۆدریگۆ بۆ یاریگاکان دیاری دەکرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئانچیلۆتی بڕیاری کۆتایی نێمار بۆ ماڵئاواییکردن لە یاریی نێودەوڵەتی ئاشکرا دەکات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    فلیک بڕیاریداوە لە سێ یاریی داهاتوو ڕافینیا بپارێزێت

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    دیکۆ هۆکاری نەهاتنی بێرناردۆ و ئالڤارێز ڕوون دەکاتەوە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    لاپۆرتا هەڕەشە دەکات

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    پێشهاتێکی سەرنجڕاکێش سەبارەت بە داهاتووی سکالۆنی لەگەڵ ئەرجەنتین بڵاو دەبێتەوە

  • پێش 1 هەفتە

    ئارسیناڵ کار بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی سێ یاریزانە سەرەکییەکەی دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    مێسی و کریستیانۆ بۆ یەکەمجار لە یارییەکی ماڵاوایی پێکەوە کۆدەبنەوە

سەرەتا