26/05/2020 396 جار خوێنراوەتەوە

ڕاهێنەری بایرن میونخ لە ئاستی یاریزانێکی دۆڕتمۆند کەم دەکاتەوە

پەیام سپۆرت

هانزی فیلیکی ڕاهێنەری یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی ڕەتیدەکاتەوە لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری یانەکەی بە هالاندی هێرشبەری دۆڕتمۆند بکات و هاوکات ئامادەنەبوونی یاریزانێکی یانەکەشی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو یانە زەردپۆشە ڕادەگەیەنێت.



لە میانی ئەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەیی بۆ یاری یانەکەی بەرانبەر دۆڕتمۆند بۆی سازکرابوو، سەرەتا فیلیکی ڕاهێنەری یانە باڤارییەکە ستایشی ئاستی هالاندی کرد و بە یەکێک لە باشترین هێرشبەرەکانی جیهانی وەسف کرد، بەڵام دواتر ڕەتیکردەوە ئەو هێرشبەرە نەرویجییە بە لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری یانەکەی بەراورد بکات و وتی: ناتوانین ئەو بەراوردکارییە بکەین، چونکە لیڤاندۆڤسکی لەم ساڵانەی کۆتاییدا ئاستێکی زۆر بەرزی نیشان داوە.

لە درێژەی قسەکانیدا هانزی فیلیک ئاماژەی بەوەکرد، یارییەکەیان زۆر بەهێز دەبێت و پێویستە لەسەریان هەموو پارێزگارییەک لە خۆیان بکەن، چونکە دواتر چەندین یاری دیکەیان دەمێنێت.

لە کۆتایشدا ڕاهێنەرەکەی بایرن میونخ ئاشکرایکرد، تیاگۆ ئالکانتارا بە تەواوی لە پێکانەکەی چاک نەبۆتەوە و بەشداری مەشقەکانی نەکردووە و بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دۆڕتمۆند ئامادە نابێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئینریکی هەڵەیەکی خۆی بۆ ڕوون بووەتەوە و یاسایەک دەگۆڕێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکی پێشووی ئینتەر: مێسی ئۆفەرێکی 500 ملیۆن یۆرۆیی ڕەتکردەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    وادەی گەڕانەوەی ڕۆدریگۆ بۆ یاریگاکان دیاری دەکرێت

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ئانچیلۆتی بڕیاری کۆتایی نێمار بۆ ماڵئاواییکردن لە یاریی نێودەوڵەتی ئاشکرا دەکات

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    فلیک بڕیاریداوە لە سێ یاریی داهاتوو ڕافینیا بپارێزێت

  • پێش 2 هەفتە

    دیکۆ هۆکاری نەهاتنی بێرناردۆ و ئالڤارێز ڕوون دەکاتەوە

  • پێش 2 هەفتە

    لاپۆرتا هەڕەشە دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    پێشهاتێکی سەرنجڕاکێش سەبارەت بە داهاتووی سکالۆنی لەگەڵ ئەرجەنتین بڵاو دەبێتەوە

سەرەتا