17/07/2019 845 جار خوێنراوەتەوە

چی له‌باره‌ی سه‌لامه‌تی خۆراكه‌وه‌ ده‌زانیت؟

په‌یام

دكتۆر زانا دزەیی

سەلامەتی خۆراک پێناس دەکرێت بە:
"گرتنەبەر و پراکتیزەکردنی چەند ڕێگایەکی زانستیی تەندروست بۆ پاراستنی پاک و خاوێنیی و کوالێتی خواردن و ڕێگریی کردن لە تووشبوون بەو نەخۆشیانەی بە ھۆی پیسیی و تێکچوونی خواردنەوە، دەگوازرێنەوە"
ژەھراویی بوون بە خۆراک: یان بە "تسمم" ناودەبرێت، ھەموو ئەم نەخۆشییە ڤایرۆسیی و بەکتریی و مشەخۆرییانە دەگرێتەوە کە لە ڕێگای خواردنەوە دەگوازرێنەوە.
سەنتەری کۆنتڕۆل و پاراستنیی نەخۆشیی ئەمریکی لە دوایین ڕاپۆرتیدا ئەوەی خەمڵاندووە کە لە ھەر ٦ نەخۆشێک، یەکێکیان ھۆکارەکەی ژەھراویی بوونە بە خۆراک و ساڵانە نزیکەی سێ ھەزار کەس بەھۆی ژەھراویی بوونەوە دەمرن لەو ووڵاتە.

ڕێگاکانی خۆپاراستن لە ژەھراویی بوونی خۆراک.
چوار ڕێگای سەرەکیی ھەن:
یەکەمیان: جوان شووشتنی دەست و خواردنەکە
شووشتنی دەستەکان پێش و پاش ئامادەکردن، شووشتنەکە دەبێت بە سابوون و ئاوی پاک بێت و کەمتر نەبێت لە بیست چرکە.
سەوزەوات و فەواکیھ پێویستییان بە شووشتنی زیاتر ھەیە، گۆشتی سووری خاوێن باشترە کەم یان ھەر نەشۆرێت. باشترە باڵندەکان (وەک مریشک) نەشۆرێت.
قاپ و قاچاغ دەبێ بە ئاوی گەرم و پاککەرەوەی کیمیایی دوای ھەر خواردنێک بشۆردرێت.

دووەمیان: جیاکردنەوە
دەبێ چەقۆی گۆشت و مریشک و ھێلکە جیا بکرێتەوە لە چەقۆی بڕینی جۆرەکانی تری خۆراک و قاپەکانیشیان دەبێت جیاواز بن. نابێ تەنھا یەک چەقۆ بۆ بڕینی ھەموو جۆرەکانی خۆراک بەکاربێت!

سێیه‌میان: کوڵاندن
دەبێ ھەموو جۆرە گۆشتێک پلەی گەرمی تایبەتی خۆی بۆ دابندرێت بە مەبەستی کوڵاندنی، نابێ تەنھا ڕەنگ و ڕووکەشی گۆشتەکە ببێتە دەلیلی کوڵان یان نەکوڵان. کوڵانی تەواو واتا بڵقی ئاوی سەر ئاگر کە کەمتر نەبێت لە بیست خولەک.

چوارەمیان: ھەڵگرتن و پاراستنی تەندروست
ھەر خواردنێک ھەڵبگیرێت، باشترە لە دوو کاتژمێر کەمتر نەبێت بۆ دووبارە بەکارھێنانەوەی!
ھەر کاتێک گومانت ھەبوو لە ڕەنگ یان تامی خواردنەکە، ئەوا باشترە بەکاری نەھێنیت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    چین.. درۆنێك بە قەبارەی مێشێك دروستكرا و كامێرای بچووكی تێدایە

  • پێش 4 هەفتە

    ئەگەر نوێژى هەینى و جەژن کەوتە یەک ڕۆژ چى بکەین؟

  • 26/05/2025

    سەیدسادق.. لەبەر پەڕەسێلكە خاوەن دووکانێک دەستبەردارى نۆژەنکردنەوەى دووکانەکەى دەبێت

  • 23/05/2025

    كاسبكارێك لەپێناو دروستى مامەڵەکەى ورد و درشتی فرۆشراوی دووكانەكەی تۆمارکردووە

  • 19/05/2025

    یابان.. گەنجێك بەهۆی زۆر شۆڕكردنەوەی سەرى بەسەر مۆبایلدا توانای سەربەرزكردنەوەی لەدەستدا

  • 19/04/2025

    بۆ یەكەمجار لە وڵاتی چین ماراسۆنێك لە نێوان مرۆڤ و ڕۆبۆتدا ڕێكخرا

  • 04/04/2025

    قورئانەكەی گڵەزەردە مێژووی نووسینەوەی بۆ چوار سەدە لەمەوبەر دەگەڕێتەوە

  • 31/03/2025

    سێ ئیسپانی بە سواری ئەسپ ماوەى 5 مانگە بەمەستى ئەنجامدانی حەج بەڕێکەوتوون

سەرەتا