25/05/2020 557 جار خوێنراوەتەوە

ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی پرسەنامەیەكی ئاڕاستەی خانەوادەی دكتۆر مستەفا خوڕەمدڵ كرد

په‌یام

بەبۆنەی كۆچی دوایی دكتۆر مستەفا خوڕەمدڵ، زانای پایەبەرزی خۆرهەڵاتی كوردستان، مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی پرسەنامەیەكی ئاڕاستەی خانەوادە و دۆستانی كۆچكردوو كرد، كە ئەمە دەقەكەیەتی:

بسم الله الرحمن الرحیم

مِّنَ الْمُۆْمِنِینَ ڕجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللَّهَ عَڵیْهِ ? فَمِنْهُم مَّن قَچَی? نَحْبَهُ ۆمِنْهُم مَّن ێنتَڤِرُ ? ۆمَا بَدَّلُوا تَبْدِیلًا

بەبۆنەی كۆچی دوایی زانای ناودارو پایەبەرزی كورد دكتۆر. مستەفا خوڕەمدڵ سەرەخۆشیی لە خانەوادە ‌و خزمانی‌و نزیكانی‌و سەرجەم موسڵمانانی كوردستان بەگشتی‌و ڕۆژهەڵاتی كوردستان بەتایبەت دەكەم، لە خوای بەخشەر و میهرەبان داواكارم لێی خۆشبێ‌‌و لە بەهەشتە ڕازاوەو نەبڕاوەكانی خۆیدا نیشتەجێی بكات‌و، لەجیهانی بەرزەخدا بەدیداری پێغەمبەری خاتەم محەمەد دروودی خوای لەسەربێت و هاوەڵانی‌و زانا و پێشەوایانی ئیسلامی شاد بكات.

بێگومان لەدەستدانی زاناو پێشەوایەكی پایەبەرز ‌و خزمەتگوزاری وەك دكتۆر مستەفا، مایەی خەم‌و پەژارەی زۆرە بۆ هەر دڵسۆزێكی ئیسلام‌و موسڵمانان لە كوردستان‌و غەیری كوردستانیش، چونكە كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ئاوا ناوازە و هەڵكەوتوو، كەلێنێك پەیدا دەكات بە ئاسانی پڕناكرێتەوە.

شایانی باسیشە جەنابی دكتۆری ڕەحمەتی خاوەنی ژمارەیەكی زۆر بەرهەمی نایابە لە نووسراو و وەرگێڕدراو، كە ڕەنگە ئەمانە گرنگترینیان بن: وەرگێڕانی تەفسیری (فی زیڵال ئەلقورئانی سەید قوتب بۆ فارسی، تەفسیری قوڕئان بەكوردی بەناوی شنەی ڕەحمەت... تەفسیری قوڕئان بە فارسی بەناوی تەفسیری نوور... تەفسیری قوڕئان بە عەرەبی بەناوی ئەلتەفسیر ئەلموقتەتف، وەرگێڕانی پەرتووكی ئەلموفەسسەڵ فی ئەحكام ئەلمەرئە وەلبەیت ئەلموسلیمی دكتۆر عەبدولكریم زێدان بۆ فارسی.
دووبارە پرسە و سەرەخۆشیی لە سەرجەم نزیك و دۆستانی دكتۆر مستەفا دەكەم، خوای گەورە ئارامی‌و ئۆخژنیان بەسەر دڵ‌و دەرووندا بڕێژێ‌‌و، بەباشتریش پاداشتیان بداتەوە و، تەوفیقی وەفادارییشیان پێ‌ بدات بەرانبەر بە مامۆستای ڕەحمەتی‌و ڕێبازەكەی‌و، بەهرەوەرگرتن لە بەرهەم ‌و شوێنەوارەكانی.

                                                  
                                          عەلی باپـیـر
           دووی شەووالی 1441ی كۆچی - 25ی ئایاری 2020ی زایینی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌رۆكی كۆمه‌ڵ و شاندێكی یاوه‌ری به‌شداری پرسه‌ی ئاكۆی عه‌باس ئاغا ـیان كرد

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    مامۆستا عەلی باپیر پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ دكتۆر عەلی قەرەداغی ئەنجامدا

  • پێش 1 هەفتە

    شاندێكی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی سۆرانی كرد

  • پێش 2 هەفتە

    سلێمانی.. ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا

  • پێش 2 هەفتە

    كۆمەڵی دادگەری بە ئامانجی چارەسەری ڕیشەیی كێشەكانی هەولێر و بەغداد كار دەكات

  • پێش 2 هەفتە

    مامۆستا عەلی باپیر بەڵێنی بەردەوامیی ناردنی مووچەی لە سوودانی وەرگرتووە

  • پێش 2 هەفتە

    سه‌رۆكی كۆمه‌ڵ داوای له‌ سه‌رۆككۆمار كرد ڕۆڵی خۆی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا ببینێت

سەرەتا