23/05/2020
961 جار خوێنراوەتەوە
ناوەندی زانایانی کۆمەڵ: نهدهبوو به داخستنی مزگهوتهكان خۆشییەکانی جەژن لە خەڵک تێكبدهن
پهیام
ناوەندی زانایان و بانگەوازی کۆمەڵی ئیسلامی له بهیاننامهیهكدا بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزانەوە، پیرۆزبایی لە تەواوی مسوڵمانانی کوردستان و جیهان دەکات، راشیدهگهیهنێت: نهدهبوو مزگهوتهكان له جهژندا دابخرێن و بەو بڕیارە نادروستە، ببنە هۆی تێکدانی خۆشییەکانی جەژن لە خەڵک !
ئهمهش دهقی بهیاننامهكهی ناوەندی زانایان و بانگەوازی کۆمەڵی ئیسلامییه:-
بِسْمِ الله الرحمن الرحیم
(وَمَن یُعَڤِّمْ شَعَائِرَ الڵّهِ فَإِنَّهَا مِن تَقْوَی الْقُلُوبِ).
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزانەوە، پیرۆزبایی خۆمان لە تەواوی مسوڵمانانی کوردستان و جیهان دەکەین و لە خوای پەروەردگار دەپاڕێینەوە پەرستشەکانی مانگی ڕەمەزانی لە هەمووان قبوڵ کردبێت.
بەداخەوە جەژنی ڕەمەزانی ئەمساڵ لە بارودۆخێکی سەختی ژیان و خراپی بژێوی خەڵک، لە پاڵ ئەوەشدا بڕیاری داخستنی مزگەوتەکان بە پاساوی بوونی نەخۆشیی، بارێکی ناخۆش و گرانی لەسەر دڵی مسوڵمانان دروست کردووە و نەدەبوو لایەنە پەیوەندیدارەکان بەم بڕیارە نادروستە، ببنە هۆی تێکدانی خۆشییەکانی جەژن لە خەڵک !
بۆیە داواکارین لە مسوڵمانان لەبەر فەزڵ و گەورەبی نوێژی جەژن و لەو شوێنانەی ڕێگە بە کردنەوەی مزگەوتەکان نادرێت، لە ماڵەکانی خۆیاندا ئەو نوێژە لەگەڵ خێزان و مناڵەکانی خۆیاندا بکەن.
لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە لەناوەندی زانایان و بانگەوازی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان داوا لە بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی شارەکان و مامۆستایانی ئاینی بەڕیز و لایەنە پەیوەندی دارەکان دەکەین بۆ ئەنجامدانی نوێژی جەژن دەرگای مزگەوتەکان واڵا بکەن تا موسڵمانان کە توشی قەیرانی دارایی کراون توشی قەیرانی ئاسودەیی نەفسی و سەردان و بەسەر کردنەوەی یەکتر نەیەن.
جارێکی دیکە جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز لە هەموولایەک پیرۆز و خوای گەورە بیکاتە مایەی لێخۆشبوونمان لە تاوانەکانمان و وەرگرتنی ڕۆژووی ئەو مانگە موبارەکە.
ناوەندی زانایان و بانگەوازی
کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە