23/05/2020
970 جار خوێنراوەتەوە
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان مامۆستا عه‌لی باپیر په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه
په‌یام
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان مامۆستا عه‌لی باپیر په‌یامێك ئاراسته‌ی خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ر حوكمڕانانی هه‌رێم ده‌كات كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی
بسم الله الرحمن الرحیم
ژ?لِكَ وَمَن یُعَڤِّمْ شَعَائِرَ اللَّهِ فَإِنَّهَا مِن تَقْوَی الْقُلُوبِ
جه‌ماوه‌ری مسوڵمانی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیش!
السلام علیكم ورحمه الله
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی مانگی ڕه‌مه‌زانی پڕ پیت و پێزه‌وه، پیرۆزبایی لهههموولایهكتان ده‌كه‌م و، له‌خوای میهره‌بان داواكارم خواپه‌رستیی و چاكه‌كاریی هه‌مووانی به‌باشترین شێوه وه‌رگرتبێ و، له‌هه‌ڵه‌و په‌ڵه‌و كه‌م و كوڕییهكانمانی بوردبێ.
بێگومان ژیانی دنیای هه‌ركامێكمان تاكه ده‌رفه‌تێكه له‌به‌رده‌مماندا بۆ ئیسپاتی بهندایهتییمان بۆ خوا، ئه‌و ئامانج و حیكمه‌ته‌ی كه خوا جینن و مرۆڤی ته‌نیا بۆ وی هێناونهدی: (وَمَا خَڵقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِێعْبُدُونِ)
ئنجا مانگی ڕه‌مه‌زانیش وێستگه‌یه‌كی یه‌كجار گرنگ و بایه‌خداره له‌ژیانماندا، كه ساڵانه دووباره ده‌بێته‌وه‌و، هه‌ركه‌س له‌و وێستگه‌یه به‌هره‌مه‌ندبێ، بۆ به‌خۆداچوونه‌وه‌و له‌خوا نیزیك بوونه‌وه، به‌هۆی خۆ پاك و چاككردن (تزكیه النفس)ه‌وه، ئه‌وه نیشانه‌ی عاقڵمه‌ندیی و بهختهوهرییهتی (قَدْ أَفْڵحَ مَن تَزَكَّی?. وَژكَرَ اسْمَ رَبِّهِ فَصَلَّی?)
ئاشكراشه ئێمه له‌هه‌رێمی كوردستان و عێڕاق و سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی كوردستان و وڵاتانی دراوسێ و دهورووبهریشماندا، له‌بارودۆخێكی سه‌خت و دژوار‌دا ئه‌م جه‌ژنه ده‌كه‌ین، چونكه له‌گه‌ڵ گه‌لێك قه‌یران و كێشه‌ی جۆراو جۆردا ده‌سته‌و یه‌خه‌ین، كه به‌شێكیان ده‌رهاویشته‌ی په‌تای (كۆڕۆنا)ن و، زۆربه‌شیان قووڵ و ڕیشهدارو له‌مێژینه‌ن و، به‌وبۆنه‌یه‌شه‌وه دوای جه‌ژنه پیرۆزه لێ‌كردن،ڕوو ده‌كه‌مه حوكمڕان و به‌رپرسانی هه‌رێم و ده‌ڵێم:
یه‌كه‌م: پێویسته هه‌رچی زووتره هه‌نگاو بنێن و هیممه‌ت بخه‌نه گه‌ڕ بۆ گێڕانه‌وه‌ی شكۆ‌و ئیعتیبار بۆ دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم، به‌جۆرێك كه خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ر متمانه‌ی پێیان هه‌بێ و به‌هی خۆییان بزانێ، نه‌ك به‌هی حیزب و شه‌خس و گرووپ، كه بێگومان دامه‌زراوه‌و دام و ده‌زگاكانی هه‌رێمه‌كه‌مان نیشانه‌ی پرسیاری زۆریان كه‌وتۆته سه‌رو له‌كه‌دار كراون!
دووه‌م: چی دیكه لهكهوڵ و قاوغی ته‌سكی حیزبیی و شه‌خسیی و به‌رژه‌وه‌ندییه بچووك و تایبه‌تییه‌كاندا خۆتان قه‌تیس مه‌كه‌ن و، وه‌رنه نێو بازنه‌ی فراوانی ده‌وڵه‌تداریی و خزمه‌تی كۆمه‌ڵگا به‌گشتیی و، دڵنیابن ئامڕازی حوكمڕانیی سینگ فراوانییه بۆیه ههرگیزبهبێ عه‌قڵی گه‌وره‌و دڵی فراوان، حوكمڕانییه‌كی سه‌ركه‌وتوو ناكرێ.
سێیه‌م: ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ ڕه‌خنه‌ی هه‌قتان لـێ نه‌گیرێ "ئه‌گه‌رنا هیچكه‌س له‌ڕه‌خنه‌و گله‌یی ناهه‌ق سه‌لامه‌ت نابێ" پێویسته عه‌یب و كه‌م و كوڕییهكانتان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ئه‌گه‌رنا بێگومان خه‌ڵك هه‌تا عه‌قڵ و ویژدانیان زیندووبن، له به‌رانبه‌ر سته‌م و قۆرخكاریی و گه‌نده‌ڵی و قڕیی و پڕیی و چینایه‌تییدا، كه له‌م ڕۆژگاره له هه‌رێمدا یه‌كجار زه‌قه، بێده‌نگ نابن.
با هیچ به‌رپرسێكیش پێی وانه‌بێ: چونكه خۆی و ده‌وروبه‌ری تێروپڕن و بارودۆخه‌كه‌یان به كهیفێیه، دنیا شامی شه‌ریفه! تكای دڵسۆزانه‌تان لێده‌كه‌م له بورجه عاجییهكانتان وه‌رنه خوارێ و، بچنه نێو خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ر، تاكو به چاوی سه‌رتان حاڵ و باڵی شپرزو مهینهتباریی زۆركه‌س ببینن، نه‌ك ده‌وروبه‌ری سوود وه‌رگر، به ڕاپۆرت و زانیاریی ناڕاست، چه‌واشه‌تان بكه‌ن و ڕه‌شتان به سپی پێشان بده‌ن و، دڵنیاشبن ئه‌م بارودۆخه به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام نابێ.
چواره‌م: له كۆتاییدا ده‌ڵێم جه‌ژن ده‌رفه‌تێكه بۆ ئاشته‌وایی و ته‌بایی و نه‌هێشتنی ته‌م و مژی نێوانمان، بۆیه با حوكمڕان و ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم ئه‌و ده‌رفه‌ته بقۆزنه‌وه بۆ ئاشته‌وایی له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ری په‌ست و بێزارداو، خه‌مێكی جیددیی له ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك به گشتیی و به‌تایبه‌ت چینی هه‌ژارو نه‌دار بخۆن و، گوێیان سووك بێ بۆ بیستنی ده‌نگی ئاخ و ناڵه‌و ناسۆریان و، به‌ره‌و بێ ئومێدیی و بێزاریی زیاتریان نه‌به‌ن، چونكه بێگومان هه‌موومان زیانی گه‌وره‌ی لێده‌كه‌ین.
له‌خوای په‌روه‌ردگارو به‌خشه‌ر داواكارم، ده‌رووی خێری خێرا بكاته‌وه له كۆی مرۆڤایه‌تی به گشتیی و مسوڵمانان به تایبه‌تیی و، به تایبه‌تتر خه‌ڵكی عێڕاق و هه‌رێمی كوردستان.
دووباره جه‌ژنی هه‌موو لایه‌ك موباڕهك و ته‌مه‌نتان پڕبه‌ره‌كه‌ت و هه‌ر شاد‌و سه‌رفرازبن
عه‌لی باپـیـر
30/ ڕه‌مه‌زان/1441 ك
23/05/2020ز
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە