4 رۆژ پێش ئێستا 150 جار خوێنراوەتەوە

وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم: مه‌ترسی كۆرۆنا له‌ ئێستادا به‌هێزتره‌ وه‌ك له‌ پێشوو

په‌یام

وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: مه‌ترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ ئێستادا به‌هێزتره‌ وه‌ك له‌ پێشوو، هه‌ربۆیه‌ پێشبینیی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین ژماره‌یه‌كی زۆر توشبووی كۆرۆنا له‌ هه‌رێم بوونی هه‌بێت.

داواش له‌ هاوڵاتییان ده‌كات پابه‌ندی بڕیارو رێنماییهكانی تایبه‌ت به‌ خۆپارێزیی بن

راشیده‌گه‌یه‌نێت: له‌به‌ر سه‌لامه‌تی هاوڵاتییان قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌ رۆژانی جه‌ژندا راده‌گه‌یه‌نین و هه‌ر 3 رۆژی جه‌ژن قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوه‌تییه‌.

وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات: بڕیاریان نه‌داوه‌ بۆ درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌ دوای جه‌ژن.

هه‌روه‌ك وتیشی "له‌ دووه‌م رۆژی جه‌ژنه‌وه‌ ئاسانكاریی بۆ هاوڵاتییان ده‌كرێت و نانه‌واخانه‌و عه‌لوه‌كان ده‌كرێنه‌وه‌".


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    فیدراسیۆنی رێكخراوەكان داوادەكات هەڵگرتنی پارێزبەندیی پەرلەمانتار سۆران عومەر هەڵبوەشێنرێتەوە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    مەلا بەختیار: هەوڵی باش هەیە یەکێتی و پارتی دوای جەژن کۆببنەوە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    تەندروستیی هه‌رێم: هیچ بڕیار و پێشنیازێک بۆ درێژکردنەوەی قەدەخەی هاتوچۆ له‌ ئارادا نییە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    له‌ سبه‌ینێوه‌ جموجۆڵی بازرگانی له‌ ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌ران ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    كه‌شناسی: ئه‌مڕۆو سبه‌ینێ ئاسمانی هه‌رێم ساماڵ ده‌بێت

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    سه‌رۆكی په‌رله‌مان: هه‌رێم 27 ملیار دۆلار قه‌رزار نییه‌و كار له‌سه‌ر ئه‌و دۆسێیه‌ ده‌كه‌ین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    قوشته‌په‌.. تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا كه‌ دیواری دوكانێك كون ده‌كات و دزێ لێ ده‌كات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    شارەزور.. دەستبەسەر ژمارەیەک شوێنەوار و نزیكه‌ی پێنج هه‌زار سككه‌دا گیرا

سەرەتا