23/05/2020 1339 جار خوێنراوەتەوە

یۆڤانتۆس پلانی گواستنەوەی دوو هێرشبەری سۆپەری داناوە

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی پلانی بۆ گواستنەوەی دوو هێرشبەری سۆپەر داناوە و دەیانەوێت هێڵی هێرشبەری یانەکەی پێ بەهێز بکەن.

ڕۆژنامەی توتۆ سپۆرتی نزیک لە یانەی خانمەپیرەکە هەواڵێکی سەبارەت بە مێرکاتۆی یانەکە بڵاوکردۆتەوە و ئاماژە بەوە دەکات، کارگێڕی یۆڤانتۆس دەزانن تەمەنی هیگواینی هێرشبەر بەرەو هەڵکشان دەچێت و ئاستی لە دابەزیندایە، بۆ ئەو مەبەستەش دەیانەوێت شوێنەکەی بە هێرشبەرێکی گونجاو پڕ بکەنەوە و هێرشبەرێکی وەها بۆ یانەکە بگوازنەوە کە هاوکاری کریستیانۆ ڕۆناڵدۆش بکات.

ڕۆژنامەکە ئاشکرای کردووە، بەرپرسانی یۆڤانتۆس سەرەتا هەوڵی گواستنەوەی ئارکادیۆش میلیکی پۆڵندی و هێرشبەری یانەی ناپۆلی دەدەن، هەرچەندە گرێبەستی یاریزانەکە هاوینی 2021 کۆتایی دێت، بەڵام یانەکانی چێڵسی و تۆتینهامیش کێبڕکێی گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەکەن و یانەی ناپۆلیش هەمیشە زیاتر وەک ڕکابەرێک و تا ڕادەیەک وەک دوژمن سەیری یانەی یۆڤانتۆس دەکات، هەر بۆیە دوور نییە ناپۆلی هێرشبەرەکەی بە یانەیەکی دەرەوەی ئیتاڵیا بفرۆشیت.

پلانی دووەمی یانەی یۆڤانتۆس گواستنەوەی ئیرلین هالاندی نەرویجی و هێرشبەری یانەی بوروسیا دۆڕتمۆندی ئەڵمانییە، هالاند پاش ئەوەی زستانی ئەمساڵ پەیوەندی بە یانە زەردپۆشەوەکەوە کرد، ڕاستەوخۆ بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوتوو و هەر زوو یانەی ڕیاڵ مەدرید بۆ گواستنەوەی هاتە مەیدان، لە ئێستاشدا یۆڤانتۆس بە گرنگییەوە هەوڵی گواستنەوەی ئەو هێرشبەرە دەدات بەڵام بەپێی سەرچاوەکە بژاردەی یەکەمین خانمەپیرەکە گواستنەوەی میلیکیە و دواتر گواستنەوەی هالاند بە ئامانج دەگرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    گواردیۆلا هۆکارە ڕاستەقینەکانی جێهێشتنی مانچستەر سیتی ئاشکرا دەکات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    پلانی کوشتنی مێسی و کریستیانۆ لە کاتی مۆندیال ئاشکرا دەبێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سیمیۆنی داهاتووی جولیان ئالڤارێزی یەکلا کردەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    😱فابریزیۆ ڕۆمانۆ بۆمبەکەی لەسەر ڕۆدری تەقاندەوە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆدری لە نێوان بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید خۆی یەکلا کردووتەوە

  • پێش 1 هەفتە

    بەرشەلۆنە نرخی فرۆشتنی تۆرێسی بۆ پاریس سان جێرمان دیاری کرد

  • پێش 2 هەفتە

    ئینریکی سزای بارکۆلا دەدات

  • پێش 2 هەفتە

    مانچستەر سیتی نرخێکی چاوەڕواننەکراو بۆ فرۆشتن لە ڕۆدری دیاری دەکات

سەرەتا