23/05/2020 342 جار خوێنراوەتەوە

عێراق.. له‌ ماوه‌ی مانگێكدا زیاترله‌ 100 هه‌زار دۆنم زەوی كشتوكاڵی سووتاون

په‌یام

لە ٢١ی نیسان تاوه‌كو ٢٢ی ئایار، 164 رووداوی ئاگركەوتنەوە لەزەوییە كشتوكاڵییەكان روویداوە، كە بەهۆیەوە ١٠١ ھەزار و ٢٢٢ دۆنم زەوی كشتوكاڵی لە ژمارەیەك پارێزگای ناوەڕاست و باشووری عێراق سووتاوە.

بەرێوەبەرایەتی بەگری شارستانی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگەیاند، لەماوەی ئەو مانگە زۆرترین رووداوەكانی ئاگركەوتنەوە لەپارێزگای سەڵاحەددین كەوتووتەوە، كە 48 رووداوە و دوای ئەوەیش پارێزگای نەینەوا بە 25 و پارێزگای دیالە بە 20 رووداو دێن.

راشیگەیاند، رووداوەكانی ئاگركەوتنەو 65یان بەهۆی شۆرتی كارەبا، 27ی دیكەیان لە ئەنجامی فرێدانی ئاگر لە ماكینی دەڕاسە و 18 دیكەیان سەرچاوەكەی ئاگری دەرەكی، 13ی دیكەیان لە ئەنجامی ئاگری جگەرە و نۆی دیكەی بە ئەنقەست و هەشتی دیكەشیان لە ئەنجامی كردەی تیرۆریستی بوون.

هەروەها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ 34 رووداوی ئاگرتنەوەی دیكه‌ش هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌یان دیار نییە، بەڵام لێكۆڵینەوەیان لەبارەوە دەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    كشانەوەی هاوپەیمانان، عێراق دەخاتە تاقیكردنەوەیەكی سەختی ئەمنییەوە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ تاوتوێكردنی قەیرانی سووتەمەنی، پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاسمانی عێراق بە تەواوی بۆ گەشتی مەدەنی کرایەوە و سەروەریی بۆ گەڕایەوە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكوەزیرانی عێراق دەچێتە ئەمریكا و لەگەڵ ترەمپ كۆدەبێتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    دەستەی ڕاگەیاندنی عێراق بۆ بەشداربووانی کۆڕەک: سیمکارتی کۆڕەک لەسەر هەژمارەکانتان لابدەن

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق پێویستی بە نزیكەی 10 هەزار بینای قوتابخانەی نوێ هەیە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق خەرجكردنی 500 ملیار دیناری بۆ شایستەی جووتیاران ڕاگەیاند

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. لە سبەی تا پێنجشەممە هاتوچۆی دەروازە سنوورییەكان دەستپێدەكاتەوە

سەرەتا