23/05/2020
408 جار خوێنراوەتەوە
په‌رله‌مانتارێكی عێراق: نه‌ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له ئه‌ستۆی حكومه‌ته‌كه‌یاندایه
په‌یام
مه‌نسوڕ بعێجى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: نه ناردنی موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له‌ئه‌ستۆى حكومه‌تى هه‌رێمدایه.
راشیگه‌یاند: نه‌دانى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له ئه‌ستۆى حكومه‌ته‌كه‌یاندایه، چونكه پابه‌ندنه‌بووه به ئه‌ركه‌كانى به‌رانبه‌ر به‌غدا و نه‌وتى راده‌ستى كۆمپانیاى سۆمۆ نه‌كردووه، هه‌روه‌ها له پێشتر و ئێستاشدا ره‌تیده‌كاته‌وه خاڵه سنوریه‌كانى راده‌ستى حكومه‌تى ناوه‌ندى بكات.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی عێراق ده‌شڵێت "نه‌دانى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران گوناهى حكومه‌تى ناوه‌ند نییه و گوناهی حكومه‌تى هه‌رێمه، كه نه‌وت هه‌نارده ده‌كات و پاره‌ى خاڵه سنورییه‌كان وه‌رده‌گرێت و ناشزانین ئه‌و هه‌موو پاره‌یه بۆ كوێ ده‌چێت".
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات "پێویسته گه‌لى كوردمان له‌و راستیه تێبگه‌ن، كه حكومه‌تى ناوه‌ند له دژیان نییه و ناردنی موچه و مافه‌كانیان ره‌تناكاته‌وه، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتیشدا ناكرێت پاره بدات به هه‌رێم له‌كاتێكدا ئه‌و ره‌تیده‌كاته‌وه داهاته‌كه‌ى راده‌ستبكات".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە