23/05/2020
541 جار خوێنراوەتەوە
كەشناسی هه‌رێم: یەکەم ڕۆژی جەژن ئەگەری تاوە باران و بروسكە ھەیە
په‌یام
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم ره‌وشی كه‌شوهه‌واو پله‌كانی گه‌رمای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 24ی ئایاری 2020، بڵاوكرده‌وه.
كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: ئه‌مڕۆ ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت، له‌گه‌ڵ تۆز و خۆڵێكی سوك.
پله‌كانی گه‌رماش به‌مشێوه‌یه ده‌بێت: هه‌ولێر به‌رزترین پله 34، سلێمانی 35، دهۆك 32، كه‌ركوك 38 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 24ی ئایار كه یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه، كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاندوه كه ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت، هه‌ندێ جار ده‌گۆڕێ بۆ هه‌وری ته‌واو له‌گه‌ڵ تاوه باران و هه‌وره بروسكه به‌تایبه‌تی له‌ناوچه شاخاوییه‌كان.
هه‌روه‌ك پله‌كانی گه‌رما دابه‌زین به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن كه به‌م جۆره ده‌بن، هەولێر به‌رزترین پله 32، سلێمانی 31، دهۆك 30، كه‌ركوك 36 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە