پێش 2 هەفتە 313 جار خوێنراوەتەوە

ژماره‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانتارانی عێراق دژی ناردنی 400 ملیار دیناره‌كه‌ی هەرێمن

په‌یام

په‌رله‌مانتارێكی كوردی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌ڵێت "دوای جه‌ژن كۆمه‌ڵێك په‌رله‌مانتار هه‌ڵوێستی توندیان له‌ به‌رانبه‌ر ناردنی 400 ملیار دینار بۆ هه‌رێم ده‌بێت".

یوسرا ره‌جه‌ب، ئه‌ندامی کوردی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ فه‌یسبوك نووسیویه‌تی: "به‌هۆی ره‌زامه‌ندی مسته‌فا كازمی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌سه‌ر ره‌وانه‌كردنی 400 ملیار دینار‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان، كۆمه‌ڵێك په‌رله‌مانتار بڕیاریان داوه‌ هه‌ڵوێستی توندیان هه‌بێت به‌رانبه‌ر به‌ ناوبراو پاش كۆتاییهاتنی پشووی جه‌ژنی ره‌مه‌زان".

ده‌شڵێت "پێشتر وتومانه‌ به‌ ره‌وانه‌كردنی ئه‌و 400 ملیار دیناره‌ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌بووه‌ و نابێت، بۆ تێپه‌ڕبونی ئه‌م بارودۆخه‌ پێویستمان به‌ ده‌ستپاكی و دڵسۆزی و راستگۆیی به‌ناو سه‌ركردایه‌تی هه‌رێم هه‌یه‌ چ له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌مان و چ له‌گه‌ڵ عیراقیشدا، چونكه‌ قه‌یرانه‌كانی هه‌رێم ده‌ستكردی خۆیانه‌ و هی بێ پلانی ئابووری نییه‌، به‌داخه‌وه‌ پلانی فرۆشتنی گه‌ل و نیشتمان به‌رده‌وامه‌، پابه‌ندنه‌بوونی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ یاسای بودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی 2019 گه‌وره‌ترین كێشه‌ی بۆ دروستكردوین".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ كورده ئه‌وه‌شی نوسیوه‌ ‌"ده‌یان جار وتمان تكایه‌ ئه‌و 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌ رۆژانه‌ راده‌ستی حكومه‌تی ئیتیحادی بكه‌ن. له‌ وه‌ڵامدا ده‌یانوت (سه‌رۆك ده‌ڵێ یه‌ك قه‌تره‌ نه‌وت ره‌وانه‌ی به‌غدا ناكه‌ین)، سیاسه‌ت و عینادی دوو شتی له‌ یه‌ك جیاوازن، بگره‌ نه‌ك جیاوازن، به‌ڵكو دژ به‌یه‌كیشن، بۆیه‌ چیتر گه‌لی ئێمه‌ نابێت قبوڵی حوكمڕانی ئه‌م جۆره‌ عه‌قڵیه‌ته‌ چه‌قبه‌ستوه‌ بكات".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌ره‌ی عه‌ره‌بی داوا ده‌كه‌ن پارێزگاری كه‌ركوك لاببرێت و كه‌سێكی بێلایه‌ن دابنرێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    دهۆك.. مامۆستا به‌ده‌ل به‌رواری دوای 16 رۆژ له‌ ده‌ستگیركردنی به‌ كه‌فاله‌ت ئازادكرا

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سه‌رۆكی حكوومه‌ت له‌ ژێر فشاردا بڕیاریدا ورده‌كاری قه‌رزه‌كان بڵاوبكاته‌وه‌

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    له‌باره‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12 وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ناوچه‌كه‌ت بزانه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سلێمانی.. قوتابیانی قوناغی پێنجی په‌یمانگاكان داواده‌كه‌ن تاقیكردنه‌وه‌ نه‌كه‌ن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سلێمانی.. تووشبوویه‌كی دیكه‌ی كۆڕۆنا كه‌ ته‌مه‌نی 37 ساڵه‌ گیانی له‌ده‌ستدا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    فه‌رمانده‌یه‌ك: تا پێشمه‌رگه‌ نه‌گه‌ڕێته‌وه شوێنه‌كانی خۆی‌ مه‌ترسیه‌كانی داعش به‌رده‌وام ده‌بن

سەرەتا