23/05/2020
393 جار خوێنراوەتەوە
ترەمپ: دهبێت مزگەوت و کەنیسەكان بە زوویی بکرێنەوە چونكه پێویستمان بە نوێژه
پهیام
سەرۆکی ئەمریکا باس لە پێویستی کردنەوەی کەنیسە و مزگەوت و شوێنەکانی پەرستن دهكات و دهڵێت "ئەمریکا پێویستی بە نوێژی زیاترە".
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە كۆنگرهیهكی رۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی رایگەیاند، پێویستە کەنیسە و مزگەوت و شوێنەکانی پەرستن بە زوویی بکرێنەوە چونكه ئەو خزمەتەی کە ئەم شوێنانە پێشکەشیدەکەن خزمەتێکی سەرەکییە بۆ هاوڵاتیان.
وتیشی "ههر پارێزگارێكی ویلایەتەکانی ئەمریکا کردنەوەی ئەو شوێنانە و دەستکردنەوە بە ئەرکەکانی پەرستن و نوێژکردن رەتبکاتەوە، ئەوا دەسەڵاتهكانی کەمدەکرێتەوە، لهبهرئهوهی لە ئێستادا لە ئەمریکا پێویستمان بە زیادکردنی نوێژە، نەک کەمکردنەوەی".
ماوەی چەند مانگێکە بەهۆی مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، نوێژکردن لە شوێنەکانی پەرستن و کەنیسە و مزگەوتەکان لە ئەمریکا قەدەغەکراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە