22/05/2020 1019 جار خوێنراوەتەوە

مه‌سرور بارزانی: لە نۆ مانگی کابینەی نۆیەمدا، هەشت مانگ مووچە دراوە

په‌یام

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامێكیدا باسی له‌ چه‌ند پرسێكی وه‌ك كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا و قه‌یرانی دارایی هه‌رێم و پرسی لامه‌ركه‌زیه‌تی پارێزگاكان كرد.

له‌ به‌شێك له‌ وتاره‌كه‌یدا مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: هەموو تواناکانمان چڕکردووەتەوە بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانی هاووڵاتییان و مووچەی فەرمانبەران، لە نۆ مانگی دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمیشدا، هەشت مانگ مووچە دراوە و تەنیا مووچەی مانگێک دواکەوتووە.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا بارزانی له‌باره‌ی پرسی لامه‌ركه‌زییه‌تی پارێزگاكانه‌وه‌ وتی: لەکارنامەی کابینەی (9) ی حکومەتی هەرێمدا ئەوە چەسپاوە کە کار بۆ لامەرکەزییەت بکرێت و ئەوان لەگەڵیدان، بەمەرجێک لە چوارچێوەی پاراستنی قەوارەی هەرێمدا بێت.

له‌باره‌ی پلانی حكومه‌ت بۆ روبەرووبونەوەی قەیرانەکانیان ڕایگه‌یاند: پلانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانیان پەسەند کردووە و ئەوەش بەشێکی گرنگی کارنامەی کابینەکەیانە، وتیشی، بە چاکسازییەکانی حکومەت بەرژەوەندی هەندێک کەس دەکەوێتە مەترسییەوە بۆیە هەوڵی بەربەست دانان دەدەن لەبەردەم پرۆژەی چاکسازیدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەرچەندە دابەزینی نرخی نەوت و قەیرانی کۆرۆنا کاریگەری لەسەر داهاتی حکومەت هەبووە و  هەرێم خاوەنی هیچ یەدەگێکی دارایی نییە و قەرزێکی زۆری لەسەرە، بەڵام لە ماوەی دەستبەکاربوونی کابینەی (9)وە تەنها یەک موچە دواکەوتووە و (8) موچە دابەشکراوە.

لەبارەی داهاتی هەرێمەوە سەرۆکی حکومەت وتی، کاتێک داهات (700) ملیۆن دۆلار بوو (400) ملیۆنی بۆ دەرهێنانی نەوت خەرجکراوە و تەنها(300) ملیۆن دۆلاری بۆ حکومەت بووە، داهاتی فرۆشی نەوتیش لە مانگی رابردوودا 30 ملیۆن دۆلار بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، داهاتی هەرێم 80% ی بۆ موچە خەرجدەکرێت و حکومرانیش تەنها پێدانی موچە نییە، ناکرێت خەڵکی موچەی هەبێت بەڵام خزمەتگوزاریەکانی نەبێت.

لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداوە مەسرور بارزانی رایگەیاند، بەردەوام هەرێم لەهەوڵی باشتر کردنی ئەو پەیوەندییانە وچارەسەری کێشەکاندایە و بۆ ئەو مەبەستەش پێشتر (3) جار هەرێم شاندی بۆ بەغدا ناردووە.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ئەم قەیرانەی ئێستا، سوورترمان دەکات لە سەر درێژەدان بە ستراتیجی فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات و لە هەمانکاتدا زیاتر هانمان دەدات بۆ بەردەوامبوون لە سەر درێژەدان بە پرۆسەی چاکسازی و چارەسەرکردنی هەموو ئەو کێماسیانەی لە رابردوودا لە بواری کارگێڕی و داراییدا هەبووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    هاتووچۆ: تا دوانیوه‌ڕۆ له‌ ماڵ مه‌یه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌ و شه‌قامه‌كان به‌ستوویه‌تی

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    مووچەخۆران و خانەنشینان لە كەشوهەوایەكی سارددا نۆرەیان بۆ مووچە گرتووە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی مەترسی هەرەسهێنان پردی گەڕەكی خەلیفاوا دادەخرێت

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەبوونی سووتەمەنیی پێویست خەڵكی ناوچە شاخاوییەكانی ڕاپەڕینی نیگەران كردووە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە 24 كاتژمێردا ئاستی ئاوی دوكان 85 سم و ئاوی دەربەندیخان 60 سم زیادی كردووە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    مەزڵوم عەبدی دەچێتە دیمەشق و لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆدەبێتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    تا ساڵی 2030 ژمارەی ئۆتۆمبێلەكان لە عێراق نۆ ملیۆن تێدەپەڕێنێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئاگر له‌ كه‌مپێكی سنووری زاخۆ كه‌وته‌وه‌ و دەیان دووکانى سووتاند

سەرەتا