22/05/2020 558 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید: حكومەتی هەرێم ناچارە 400 ملیار دۆلارەكه‌ بەسەر مووچەخۆراندا دابەش بكات

په‌یام

ئەندامێكی كورد لە پەڕلەمانی عێراق ڕایگەیاند: حكومەتی هەرێم ناچارە ئەو 400 ملیار دۆلارەی بەغدا بۆی دەنێرێت بەسەر مووچەخۆراندا دابەشی بكات.

لە میانی لێدوانێكیدا بۆ دەنگی ئەمریكا، ئەحمەد حاجی ڕەشید ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی عێراق ڕایگەیاند: حكومەتی هەرێم پێویستە لەسەری ئەو 400 ملیار دینارەی بەغدا بۆی دەنێرێت دەستبەجێ دوای جەژن بەسەر فەرمانبەراندا دابەشی بكات.
ئەحمەدی حاجی ڕەشید وتیشی: ئەو 400 ملیارە ئەو بڕە پارەیە نییە كە لە بودجەی 2019دا دیاری كرا بوو، كە بریتییە لە یەك لەسەر 12ی بودجە.
بەپێی قسەی ڕەشید "هەریەك لە سەرۆككۆمار و نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان بە سەرۆكوەزیرانی عێراقیان ڕاگەیاندووە كە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت".
ئەو ئەندامە كوردەی پەڕلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەش دا كە هەرێم و ناوەند گەیشتوونەتە داڕشتەیەكی ڕێكەوتن كە هەرێم ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل و نیوەی داهاتە فیدراڵییەكان لە گومرگ و باج ڕادەست بكات، لە بەرانبەردا عێراق تا ڕاددەیەك ڕەزامەندی لەسەر ناردنی 500 ملیار دینار وەك مووچەی مووچەخۆران دەر بڕیوە.

ئەحمەدی حاجی ڕەشید دەڵێ: ئەم داڕشتەیە ماوەتەوە سەر ئەوەی واژۆی لەسەر بكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    زه‌یدی به‌ره‌و سووریا به‌ڕێكه‌وتن و له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع كۆ ده‌بێته‌وه‌

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. له‌ دۆسیه‌ی "بێڕێزیكردن به‌ ئاڵای ئه‌مریكا" چوار ئه‌فسه‌ر له‌ كاره‌كانیان دوور خرانه‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەرپرسێکی باڵای نەوت سزا درا و ١٣ بەرپرسی کارەباش دەستگیر کران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئوردون.. زەیدی لە لەگەڵ مەحموود عەباس کۆبوویەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    پەرلەمانی عێراق یاسای مۆڵەتی درێژخایەنی پەسەندكرد و وەرزی یاسادانانیشی درێژكردەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق 10 ملیۆن بەرمیل نەوتی بە داشكاندنی گەورە و بە 28 دۆلار فرۆشتووە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی داوا لە توركیا دەكات كڕینی نەوتی قاچاخی هەرێم ڕابگرێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    سبەی دادگای فیدڕاڵی لەسەر چارەنووسی پەرلەمان و دەسەڵاتەكانی حكوومەتی هەرێم كۆدەبێتەوە

سەرەتا