22/05/2020
512 جار خوێنراوەتەوە
بنەماڵەی جەمال خاشقجی لە بكوژەكەیان خۆش بوون
پهیام
بنەماڵەی جەمال خاشقجی ڕۆژنامەنووسی سعودی كە لە توركیا كوژرا، لە بكوژەكەیان خۆش بوون.
(سەڵاح خاشقجی) كوڕی (جەمال خاشقجی) ڕۆژنامەنووس كە 2ی مانگی 10ی 2018 لە نێو كونسوڵخانەی سعودیە لە شاری ئەستەنبوڵی توركیا كوژرا، لێخۆشبوونی بنەماڵەكەی بۆ بكوژانی باوكیان ڕاگەیاند.
لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، سەڵاح كە خۆی و بنەماڵەكەی لە سعودیە دەژین، ڕایگەیاند: لەم شەوە گەورەیەدا، ئێمە وەك خێزانی شەهید جەمال خاشقجی لە بكوژی باوكمان خۆش بووین.
خاشقجی كوڕ ئاماژەی بەوەش كردووە "ئەو كارەیان تەنها لەپێناوی خودا و بەرمەبنای لێبوردن و سوڵح كردووە و داوای پاداشتیش لە خودای گەورە دەكەین".
پێشتر و هەر لە چوارچێوەی ئەو دۆسیەدا، دادگای سعودیە سزای لەسێدارەدانی بۆ پێنج تۆمەتبار و 24 ساڵ زیندانیشی بۆ سێ تۆمەتباری دیكە دەر كرد، بەڵام بەرپرسانی سەرەكی ڕووداوەكە كە لە شازادەی جێنشینی سعودیەوە نزیك بوون، ئازاد كران.
دوای 18 ڕۆژ لە كوژرانی جەمال خاشقجی لە نێو كونسوڵخانەی سعودیە لە شاری ئەستەنبوڵی توركیا، دەسەڵاتدارانی سعودیە دانیان بە ڕووداوەكەدا بەبێ ئەوەی تائێستا دان بە شوێنی تەرمەكەدا بنێن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە