22/05/2020
358 جار خوێنراوەتەوە
ته‌ندروستی هه‌رێم دوو تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنای ڕاگه‌یاند
په‌یام
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا تووشبوونی 2 كه‌سی دیكه‌ی به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێم ڕاگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دهۆك دەستنیشانکران، دوو پیاو یەکێکیان تەمەن 28 ساڵ پیشەی پاسەوان دانیشتووی قەزای ئاکرێ و دووەمیان تەمەن 58 ساڵ پیشەی شوفێرە و دانیشتووی شاری هەولێرە.
ئاشكراشی كردووه هەردوو تووشبووه نوێیه‌كه لە شاری بغداد گەڕاونه‌ته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە