22/05/2020 880 جار خوێنراوەتەوە

مۆرینیۆ نهێنی بردنەوەی چامپیۆنسلیگی 2010 ئاشکرا دەکات

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

جۆزێ مۆرینیۆی پۆرتوگالی و ڕاهێنەری پێشووی یانەی ئینتەرمیلان نهێنی بردنەوەی نازناوی چامپیۆنسلیگی ساڵی 2010ی یانە ئیتاڵییەکە ئاشکرا دەکات.

لە میانی لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی سەبارەت بە سەرکەوتنە مێژووییەکەیان بەرانەر یانەی بەرشەلۆنە لە ساڵی 2010 دا مۆرینیۆ دەڵێت: کاتێک تیاگۆ مۆتا کارتی سووری وەرگرت سەیری یاریزانە یەدەگەکانی بەرشەلۆنەم کرد ئاهەنگیان دەگێڕا لە کاتێکدا بەو ئەنجامە ئێمە سەردەکەوتین، ڕاستە ئێمە یاری گەڕانەوەیان بە ئەنجامی 1-0 دۆڕاند، بەڵام ئەو دۆڕانە جوانترین دۆڕاندن بووە لە مێژووی ژیانی وەرزشیمدا.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ڕاهێنەرە پۆرتوگالییەکە باس لەوە دەکات دوای سەرکەوتنیان بەسەر بەرشەلۆنەدا و تەواوبوونی یارییەکە چۆتە ژووری جلگۆڕینی یاریزانەکان و پێی وتن "من لە یانەکە دەڕۆم لەبەر ئەوە پێویستە نازناوی یانە پاڵەوانەکان ببەنەوە."

لە درێژەی قسەکانیدا سپێشڵ وەن ئاماژەی بەوەکرد، پاش بردنەوەیان لە بەرشەلۆنە بڕیاریداوە ڕاهێنەرایەتی ئینتەرمیلان جێبهێڵت، چونکە زانیوێتی کە یانەکەی دەتوانێت لە یاری کۆتاییدا لە بایرن میونخ بباتەوە.

لە کۆتایی قسەکانیدا مۆرینیۆ وتی: یاریدەدەرە ئیتاڵییەکەملە ترسا خەریکی بوو بمرێت و وتی، بەبێ تۆ بردنەوە ئەستەم دەبێت، یاریزانانی ئینتەرمیلانیش نایانەوێت هەوڵ و ماندووبوونی تۆ بە فیڕۆ بچێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دادگا داوایەکی ڕیاڵ مەدریدی ڕەت کردەوە و لاپۆرتاش هاتە دەنگ

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ڕافینیا چیرۆکی وێنە کاریگەرەکەی لەگەڵ فلیک ئاشکرا کرد

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    پێرێز دوای دوورخستنەوەی ئالۆنسۆ بە تووندی ئاگاداری چەند یاریزانێکی کردووەتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    بڕونۆ فێرناندێز مەرجێکی قورس دەخاتە بەردەم بەرپرسانی مانچستەر یونایتد

  • پێش 2 هەفتە

    فلیک کێشەیەکی سەرەکی بەرشەلۆنە ئاشکرا دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    بریکارەکەی هەموو شتێک لەسەر چوونی ئالڤارێز بۆ بەرشەلۆنە ئاشکرا دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    لاپۆرتا بڕیارێکی گرنگی ئاشکرا کرد

  • پێش 2 هەفتە

    خلێفی پەیامێکی ڕوون بۆ دێمبڵی دەنێرێت

سەرەتا