22/05/2020
413 جار خوێنراوەتەوە
دیوانی په‌رله‌مان: هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی خانه‌نشین ئاره‌زوومه‌ندانه ده‌یه‌وێت مووچه‌ی خانه‌نشینی نه‌مێنێ با سه‌ردانمان بكات
په‌یام
سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د، گشتاندنێكی بۆ په‌رله‌مانتارانی خانه‌نشین ده‌ركردووه و تێیدا داوایكردووه، هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی خانه‌نشین ئه‌گه‌ر ئاره‌زوومه‌ندانه ده‌یه‌وێت مووچه‌ی خانه‌نشینییه‌كه‌ی رابگیرێت با سه‌ردانی په‌رله‌مان بكات بۆ ده‌ستپێكردنی مامه‌ڵه‌كه‌ی.
نوسینگه‌ی سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان به نوسراوی ژماره 958/4/4 له‌ڕێكه‌وتی 21\5\2020، گشتاندێكی سه‌باره‌ت به‌ده‌ستبه‌رداربوونی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی په‌رله‌مانتارانی خولی پێنجه‌م و په‌رله‌مانتارانی خانه‌نشین له‌خوله‌كانی پێشووتر له‌مووچه‌ی خانه‌نشینییان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی كوردستان كرد.
ناوه‌ڕۆكی نوسراوه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌دات كه په‌رله‌مانتاران ده‌توانن له رێكه‌وتی 2020/7/1 ه‌وه بۆ ماوه‌ی (30) رۆژ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ی سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تیی دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ن، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی نوسراوه‌كه‌یه:
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە