21/05/2020
293 جار خوێنراوەتەوە
كه‌لار.. به‌خشین جلوبه‌رگی جه‌ژنی به‌سه‌ر زیاتر له 300منداڵی بێسه‌رپه‌رشت و خێزانی هه‌ژاردا دابه‌شكرد
ده‌زگای خێرخوازی به‌خشین جلوبه‌رگی جه‌ژنی به‌سه‌ر زیاتر له 300منداڵی بێسه‌رپه‌رشت و خێزانی هه‌ژاردا دابه‌شكرد.
له درێژه‌ی پڕۆژه خێرخوازیه‌كانی ده‌زگای به‌خشین و وه‌ك كۆتا پڕۆژه‌ی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان, له قه‌زای كه‌لار و له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی ئه‌وروپای ده‌زگای خێرخوازی به‌خشین جل وبه‌رگ و هاوكاری ماددی به‌سه‌ر زیاتر له (300)منداڵی بێسه‌رپه‌رشت و هه‌ژار و خێزانی كه‌مده‌رامه‌تتدا دابه‌شكرا.
مندالاَن به‌دڵخۆشیه‌وه سوپاسی ده‌زگای به‌خشین و ئه‌و كه‌سانه‌یان كرد كه به‌شدارن له‌م كاره خێریه‌دا هاوكات سوودمه‌ندبوانی پڕۆژه‌كه داواكارن ئه‌م چالاكیانه به‌رده‌وامی هه‌بێت و خێرخوازان هاوكاری كه‌سانی هه‌ژار بكه‌ن به‌تایبه‌ت له‌م كاته‌دا كه بارودۆخی ژیان سه‌خت بووه و خێزانه كه‌مده‌رامه‌ته‌كان ناتوانن پێداویستیه‌كانی ڕۆژانه و جه‌ژنیان دابین بكه‌ن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە