21/05/2020
642 جار خوێنراوەتەوە
سۆران عومه‌ر: هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌رم نایاسایی بوو؛ له دادگا تانه‌م لێداوه
سۆران عومه‌ر، رایگه‌یاند: تانه‌م له بڕیاری ژماره چواری 7ـی ئایاری 2020ـی په‌ڕله‌مانی كوردستان داوه‌و ئاراسته‌ی سه‌رۆكی په‌ڕله‌مانی كوردستان ـم كردووه.
سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی په‌ڕله‌مانی كوردستان راشیگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌ی 7ـی ئایاری په‌ڕله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌و بڕیارێكی نایاسایی بوو، ته‌واو پێچه‌وانه‌ی یاسا بوو.
سۆران عومه‌ر داواشی له سه‌رۆكی په‌ڕله‌مانی كوردستان كرد، شكۆ بۆ په‌ڕله‌مانی كوردستان بگه‌ڕێنێته‌وه‌و به رۆڵی یاسایی خۆی هه‌ستێت و ئه‌و هه‌وڵه‌شم بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی شكۆیه بۆ په‌ڕله‌مانی كوردستان.
هه‌روه‌ها وتیشی له رێگای پارێزه‌ره‌كه‌یه‌وه له دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر تانه‌مان له بڕیاره‌كه‌ی په‌ڕله‌مانی كوردستان داوه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە