21/05/2020
319 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی ئێران: ئێران 20 تا 30 ملیار دۆلاری له سوریا خه‌رجكردووه
ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایشی نیشتمانیی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له په‌رله‌مانی ئێران رایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ی 20 تا 30 ملیار دۆلاری له سوریا خه‌رجكردووه و وتی پێویسته دیمه‌شق ئه‌و پاره‌یه بگه‌ڕێنێته‌وه.
حیشمه‌توڵڵا فه‌لاحه‌تپیشه ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایشی نیشتمانیی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له په‌رله‌مانی ئێران، له چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند ئه‌و قه‌یرانه ئابوورییه سه‌خته‌ی ئێستا به‌رۆكی وڵاته‌كه‌یانی گرتوه‌ته‌وه به‌هۆی خه‌رجكردنی داهاتی ئێران بووه له سوریادا.
فه‌لاحه‌تپیشه باسی له‌وه‌كردووه پاره‌ی گه‌لی ئێران له سووریا بۆ رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د خه‌رجكراوه پێویسته له‌سه‌ر رژێمی ئه‌سه‌د ئه‌و پاره‌یه بگێڕێته‌وه.
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی ئاسایشی نیشتمانیی په‌رله‌مانی ئێران وتویه‌تی ژماره‌یه‌ك له كاربه‌ده‌ستانی ئێران له‌باره‌ی ئه‌و فڕۆكه ئۆكراینییه‌ی كه وڵاته‌كه‌ی به‌هه‌ڵه خستییه خواره‌وه، زیانیان به متمانه‌ی دانیشتوان گه‌یاندووه.
وتووشیه‌تی "وڵات پێویستی به بنیاتنانه‌وه‌ی متمانه هه‌یه. پێویسته سه‌رله‌نوێ متمانه‌ی گه‌ل به‌ده‌ستبهێنین".
حیشمه‌توڵڵا فه‌لاحه‌تپیشه پێشتر سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی نیشتمانیی په‌رله‌مانی ئێران بووه و چه‌ند جارێكی تر داوای كردووه سوریا ئه‌و پارانه بۆ ئێران بگه‌ڕێنێته‌وه كه له پاراستنی رژێمی ئه‌سه‌د خه‌رجی كردوون و به 20 تا 30 ملیار دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە