21/05/2020
241 جار خوێنراوەتەوە
طالیبان داوا له ئه‌مریكا ده‌كات پابه‌ندی رێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوانیان ببێت
ڕابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له په‌یامێكدا به بۆنه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه‌وه، داوای له ئه‌مریكا كرد رێگه به هیچ لایه‌نێك نه‌دات ببێته ڕێگر له جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی نێوان بزووتنه‌وه‌كه‌ی و ئه‌مریكا.
مه‌لا هه‌یبه‌توڵڵا، رابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان، له په‌یامه‌كه‌یدا رایگه‌یاندووه، رێككه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئاستی جیهان په‌سه‌ند كراوه‌و ده‌بێته هۆكاری ئاشتی و سه‌قامگیری ئاسایش له ئه‌فغانستان.
رابه‌ری تاڵیبان وتوویه‌تی، رێككه‌وتنه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوولادایه و، واژووكردنه‌كه‌یشی به ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره بۆ بزووتنه‌وه‌كه‌ی وه‌سف كردووه.
تالیبان پێشتر چه‌ند جارێك حكوومه‌تی ئه‌فغانستانی به‌وه تۆمه‌تبار كردبوو كه رێگره له جێبه‌جێ كردنی رێككه‌وتنه‌كه.
ئه‌م داواكارییه‌ی مه‌لا هه‌یبه‌توڵڵا له كاتێكدایه شه‌پۆلێكی نوێی توندوتیژی ئه‌فغانستانی گرتووه‌ته‌وه و حكوومه‌تی ئه‌فغانستانیش تاڵیبان به به‌رپرسیاری هێرشه‌كان ده‌زانێت.
هاوكات له چه‌ند رۆژی رابردوودا ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی ئه‌فغانستان بڵاویكرده‌وه، له دوای واژووكردنی رێككه‌وتنی ئاشتی نێوان تاڵیبان و ئه‌مریكا، تاڵیبان 3 هه‌زار و 800 هێرشی چه‌كداریی ئه‌نجام داوه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە