21/05/2020
319 جار خوێنراوەتەوە
مه‌حمود عه‌باس: فه‌له‌ستین هه‌موو جۆره هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌گه‌ڵ ئیسرائیل راده‌گرێت
مه‌حمود عه‌باس، سه‌رۆكی فه‌ڵه‌ستین، داوای له به‌رپرسه ئه‌منییه‌كانی فه‌ڵه‌ستین كرد، راسته‌وخۆ هه‌ماهه‌نگییه‌كانیان له‌گه‌ڵ قه‌واره‌ی زایۆنی بوه‌ستێنن.
به‌رپرسێكی فه‌ڵه‌ستینی بۆ راگه‌یاندنێكی ئیسرائیلی، ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه سه‌رۆكی فه‌ڵه‌ستین، مه‌حمود عه‌باس داوای له هه‌ریه‌كه له ماجد فه‌ره‌ج سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی، و حسێن شه‌یخ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی گشتی كاروباری مه‌ده‌نی فه‌ڵه‌ستین كردووه، راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ته‌ل ئه‌بیب بوه‌ستێنن.
ئێواره‌ی دوێنێ مه‌حمود عه‌باس بۆ تاوتوێكردنی پلانه‌كانی داگیركاری له كه‌ناری رۆژئاوا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ به‌رپرسه باڵاكانی فه‌ڵه‌ستین له شاری رامه‌ڵڵا ئه‌نجامدا و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رایگه‌یاند "فه‌ڵه‌ستین، چیتر پابه‌ند نابێت به رێككه‌وتنی ئه‌منی و ته‌واوی رێككه‌وتنانه‌كانی دیكه‌ی نێوان رێكخراوی ئازادیخوازی فه‌ڵه‌ستین له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و ئه‌مریكا".
هه‌رچه‌نده پێشتریش عه‌باس هۆشداریی دابوو به‌ڵام هیچ هه‌نگاوێكی جددی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستینه‌وه نه‌گیرابووه به‌ر.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی مه‌حمود عه‌باس له‌دوای ئه‌وه دێت كه ئیسرائیل بڕیاریداوه به‌شێكی دیكه‌ی كه‌رتی خۆرئاوای له فه‌ڵه‌سین داگیر بكات و بیخاته سه‌ر ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە