21/05/2020
372 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌مریكا.. پێشبینی ده‌كرێت تا هاوینی داهاتوو هیچ پێكوته‌یه‌كی كۆرۆنا نه‌دۆزرێته‌وه
له به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نهێنی تایبه‌ت به وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا پنتاگۆن پێشبینی كردووه تا هاوینی داهاتوو هیچ پێكوته‌یه‌ك له دژی كۆرۆنا نه‌دۆزرێته‌وه.
میدیای ئه‌مریكی یاداشتێكی ناوخۆیی پنتاگۆنیان بڵاو كرده‌وه كه راپۆرتێكه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه بۆ مارك ئیسپه‌ر وه‌زیری به‌رگری ئاماده كراوه، تێدا باس له‌وه ده‌كات به ناچاری ده‌بێت كاروچالاكییه‌كانیان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه سه‌ره‌ڕای كۆتایی نه‌هاتنی مه‌ترسیه‌كانی كۆرۆناوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به پێی به‌دواداچوونه‌كانیان پێشبینی كراوه كه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه تا هاوینی داهاتوو هیچ چاره‌سه‌رێك به‌رده‌ست نه‌بێت له دژی ڤایرۆسه‌كه.
راپۆرته‌كه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه ئاماده‌كاری بكرێت بۆ ده‌ستێكردنه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی وه‌زاره‌ت به گرتنه به‌ری رێكاره ته‌ندروتسییه‌كان تا له‌و رێگه‌وه مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسه‌كه له ئه‌ندامان و سه‌ربازانی پنتاگۆندا نه‌هێڵن.
لیژنه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتیمان له رارپۆرته‌كه‌ی بۆ مارك ئیسپه‌ر پێشبینی كردووه له پایزدا شه‌پۆلێكی نوێی كۆرۆنا بگه‌ڕێته‌وه و مه‌ترسییه‌كانی دروست بێته‌وه.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و بابه‌ت ئه‌لیسا فه‌ره‌ح، وته‌بێژی پنتاگۆن بۆ رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاند كه ئه‌و راپۆرته نوێ نیه و كۆنه، به‌ڵام به‌رپرسێكی دیكه له پنتاگۆن ئاشكرایكردووه راپۆرته‌كه هێشتا كۆتایی نه‌هاتووه و گۆڕانكاری به‌سدار دێت به‌ر له‌وه‌ی ده‌ربكرێت.
هاوكات، سه‌رچاوه‌كانی هه‌وڵ له ناوخۆی ئه‌مریكاوه بلاَویانكرده‌وه: له 24 كاتژمێری ڕابردوودا له‌و ولاَته ، هه‌زار و 530 تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و، به‌وبێیه‌ش كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان له‌و ئه‌مریكا بۆ 93 هه‌زار و 594 به‌رزبووه‌ته‌وه.
سه‌چاوه‌كان ئه‌وه‌شیان ئاشكراكردوه، ئه‌مریكا كه له‌سه‌رئاستی جیهان زۆرترین كاریگه‌ریی ڤایرۆسی كۆرۆنای كه‌وتووه‌ته سه‌ر، بووه‌ته ناوه‌ندی په‌تاكه بۆیه زۆرترین ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان له وڵاته‌كه تۆماركراوه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە