21/05/2020 396 جار خوێنراوەتەوە

له‌ ئه‌نجامی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ داعش؛ سه‌ربازێكی عێراقی كوژرا



له‌ ئه‌نجامی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوان سوپای عیراق و چه‌كدارانی رێكخراوی داعش له‌ داقووق، سه‌ربازێكی عیراقی كوژرا.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ سوپای عیراق ئاشكرای كردووه‌ كه‌ سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ له‌ گوندی سه‌راجی‌ سه‌ر به‌ قه‌زای داقوق له‌ به‌پارێزگای كه‌ركوك، چه‌كدارانی رێكخراوی داعش هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر خاڵێكی چاودێریی‌ هێزه‌كانیان، له‌ ئه‌نجام دا سه‌ربازێكی عیراقی كوژراوه‌ و چه‌كداره‌كان هه‌ڵهاتوون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌ رایشیگه‌یاندووه‌ كه‌ دواتر هێزه‌كانیان پشكنینان له‌ ناوچه‌كه‌ ئه‌نجام داوه‌ به‌ مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌.
ئه‌م هێرشه‌ی داعش له‌ دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ ئه‌و رێكخراوه‌ هێرشه‌كانی‌ چڕكردووه‌ته‌وه‌، به‌ تایبه‌ت دوای پاشه‌كشه‌ی هێزه‌ ئه‌مریكییه‌كان له‌ زۆربه‌ی‌ بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی‌ عێراق.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 خولەک پێش ئێستا

    بانكی ناوەندیی عێراق: پێویستە بانكەكان هەژمار بۆ بازرگانانی بچووك بكەنەوە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    پلانی نوێی بەغداد كۆنترۆڵی دەروازەكان و نەوتی هەرێم و گرتنی دەیان بەرپرسە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە پارێزگای واست سەدان حاڵەتی نەخۆشیی هەوكردنی پەردەی مێشك تۆماركراوە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەدر پشتگیری ڕووبەڕووبوونەوەی قاچاخچێتیی نەوت لە سەرتاسەری عێراق دەكات

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرپرسێكی پێشووی عێراق بەتۆمەتی گەندەڵی دەستگیركرا

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر لیژنە هەمیشەییەكان دەدات

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیری نەوت: سامانی نەوت و غاز موڵكی هەموو گەلی عێراقەو ناهێڵین بەهەدەربدرێت

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەمزووانە پرۆژەیاسای بودجەی 2027 دەگاتە پەرلەمانی عێراق

سەرەتا