20/05/2020 874 جار خوێنراوەتەوە

پێشنیارێکی بایرن میونخ بۆ سانێ، ئاماژە بە گەڕانەوەی کۆتینۆ بۆ بەرشەلۆنە دەکات

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی میرۆ سانێی هێرشبەری لاوی یانەی مانچستەر سیتی چر کردۆتەوە و لە دواین پلانیشدا ژمارە 10ی یانەکەی بۆ ئەو یاریزانە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا پێشنیار کردووە.

لە ئێستا فیلیپ کۆتینیۆی بەڕازیلی دریسی ژمارە 10 لە یانە ئەڵمانییەکە دەپۆشێت، بەڵام ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی لە راپۆڕتێکی تایبەتدا ئاشکرای دەکات، کارگێڕی بایرن میونخ بۆ ڕازیکردنی سانێ بەڵێنی ئەوەیان پێداوە ژمارە 10ی یانەکەیان بەو یاریزانە ببەخشن، بەو پێیەش بێت کۆتینیۆ کۆتایی ئەم وەرزە ماوەی خواستنەکەی تەواو دەبێت و بۆ یانەی بەرشەلۆنە دەگەرێتەوە، ئەمە لە کاتێکدا سانێ لە یانەی مانچستەر سیتی دریسی ژمارە 19 دەپۆشێت.

سەرچاوەکە ئاماژە بەوەش دەکات، هێرشبەرە لاوەکەی مانچستەر سیتی ئامادەیی نیشان داوە لە پێناو پەیوەندیکردن بە ڕیزەکانی یانە باڤارییەکەوە %30 مووچەکەی کەم بکاتەوە.

ستایشکردنی سانێ لە لایەن بەشێک لە یاریزانانی بایرن میونخ لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا هێندەی دیکە ئەگەرەکانی چوونی ئەو یاریزانە بۆ خولی ئەڵمانی زیاتر دەکەن، لە ماوەی ڕابردووشدا باس لەوە دەکرا سانێ و بەرپرسانی بایرن میونخ ڕێککەوتنی سەرەتاییان ئەنجام داوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    لاپۆرتا هەڕەشە دەکات

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێشهاتێکی سەرنجڕاکێش سەبارەت بە داهاتووی سکالۆنی لەگەڵ ئەرجەنتین بڵاو دەبێتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئارسیناڵ کار بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی سێ یاریزانە سەرەکییەکەی دەکات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    مێسی و کریستیانۆ بۆ یەکەمجار لە یارییەکی ماڵاوایی پێکەوە کۆدەبنەوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    گومان و نیگەرانییەکان لە بەرشەلۆنە سەبارەت بە ڕۆدری زیاد دەکەن

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    مۆرینیۆ: ناچارین سەیری خولی ئەمریکی بکەین تاوەکو چێژ لە ساڵەکانی کۆتایی مێسی وەربگرین

  • پێش 1 هەفتە

    جولیان ئالڤارێز بڕیاری کۆتایی دا

  • پێش 1 هەفتە

    یارییەکی گەورەی ماڵئاوایی بۆ مێسی لە ئەرجەنتین ڕێکدەخرێت

سەرەتا