20/05/2020
345 جار خوێنراوەتەوە
توشبووانی كۆرۆنا له جیهاندا له پێنج ملیۆن كه‌س نزیك بووه‌ته‌وه
په‌یام
توشبوانی كۆرۆنا له جیهاندا له پێنج ملیۆن كه‌س نزیك بووه‌ته‌وه و ژماره‌ی مردوانیش 320هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه.
ناوه‌نده جیهانییه‌كان تایبه‌ت به ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاویان كردووه‌ته‌وه ژماره‌ی توشبوان له جیهاندا گه‌یشتوه‌ته چوار ملیۆن و 999 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه، له‌و ژماره‌یه‌ش 325 هه‌زار 125 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و نزیكه‌ی 2 ملیۆن كه‌سیان چاكبوونه‌ته‌وه.
هاوكات تا ئێستا ئه‌مه‌ریكا له ریزبه‌ندی یه‌كه‌می ئه‌و وڵاتانه‌یه كه زۆرترین توشبووی تێدا تۆمار كراوه، به جۆرێك زیاتر له ملیۆنێك و 550 هه‌زار كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و نزیكه‌ی 92 هه‌زار كه‌سیان گیانی له‌ده‌ستداوه.
ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆتایی ساڵی 2019 له شاری ئوهانی چین ده‌ركه‌وت و دواتر به جیهاندا بڵاو بوویه‌وه، تا ئێستا هیچ ڤاكسینێك بۆ ڤایرۆسه‌كه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە