20/05/2020
546 جار خوێنراوەتەوە
یه‌كێتی ئه‌وروپا نیگه‌رانه له هه‌ڕه‌شه‌كانی تره‌مپ له رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی
وته‌بێژی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ بۆ بڕینی هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهان رایگه‌یاند ئێستا كاتی زیان گه‌یاندن نییه‌به‌هاریكاریی نێوده‌وڵه‌تی یان تۆمه‌تباركردنی یه‌كتری.
فیرجینی باتو-هێنریكسن وته‌بێژی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاند هاریكاری نێوده‌وڵه‌تی و رێكخراوه‌فره‌لایه‌نه‌كان له‌كاته‌سه‌خته‌كاندا زیاتر گرنگن، به‌تایبه‌تی له‌م ره‌وشه‌ی به‌هۆی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆناوه دروستبووه.
پێشتر دۆناڵد تره‌مپ به‌هۆی نیگه‌ران بوونی له رێكخكراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ ڤایرۆسی كۆرۆنا هاوكارییه داراییه‌كانی بۆ ماوه‌ی 30 رۆژ بۆ ئه‌و رێكخراوه راگرت.
تره‌مپ پێی وایه رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی له به‌رژه‌وه‌ندی چین كاری كردووه، چینیش به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات كه زانیارییه‌كانی شاردوه‌ته‌وه.
له‌وباره‌وه فیرجینی باتو- وتیشی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و وڵاتانی ئه‌ندامی پشتیوانیان له‌پرۆژه‌یه‌ك كردووه‌كه‌پێشنیاری توێژینه‌وه‌یه‌كی ''سه‌ربه‌خۆ و ورد'' ده‌كات له‌سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسه‌كه‌و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی له‌كۆمه‌ڵه‌ی ته‌ندروستیی جیهانی ده‌گیرێنه‌به‌ر، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه كه یه‌كێتییه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت له‌پشتیوانی كردنی كاره‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاندبوو ئه‌گه‌ر چاكسازی پێویست نه‌كرێت دوای 30 رۆژ ئه‌و هاوكارییه‌ی بۆ رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ده‌سته‌به‌ركردووه‌بۆ هه‌میشه راده‌گرێت
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە