20/05/2020
410 جار خوێنراوەتەوە
"دوای جه‌ژن ده‌رگای مزگه‌وتی ئه‌قسا به‌ڕووی نوێژخوێناندا ده‌كرێته‌وه"
ئه‌نجوومه‌نی وه‌قفه ئیسلامییه‌كانی قودس رایگه‌یاند، دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زان مزگه‌وتی ئه‌قسا له قودسی رۆژهه‌ڵاتی داگیركراو بۆ ئه‌نجامدانی په‌رستشه‌كان ده‌كرێته‌وه.
ئه‌نجوومه‌نه‌كه سه‌ربه وه‌زاره‌تی پیرۆزییه‌كان له كاروباری ئایینی و وه‌قفه‌كانی ئوردن-ه.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌قفه ئیسلامییه‌كان له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاندووه دوای كه‌مبوونه‌وه‌ی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی خێرای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ حه‌ره‌می شه‌ریف ده‌كرێته‌وه كه به‌هۆی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كانی به‌رگرتن به بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له مانگی ئاداره‌وه داخرابوو.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه دوای جه‌ژن بڕیار له‌باره‌ی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كان ده‌ده‌ن.
وه‌قفه‌كه هه‌ر به‌هۆی كۆرۆناوه بڕیاری دابوو كه له مانگی ره‌مه‌زانیشدا حه‌ره‌می شه‌ریف نه‌كرێته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە