19/05/2020 751 جار خوێنراوەتەوە

پۆچێتینۆ ئازاد کرا

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

ماوریسیۆ پۆچیتینۆی ئەرجەنتینی بەبێ گەڕانەوە بۆ یانەی تۆتینهامی لەندەنی دەتوانێت ڕاهێنەرایەتی یانەیەکی دیکە وەربگرێت.

 

 مانگی 11ی ساڵی ڕابردوو یانەی تۆتینهام تاک لایانەیە بڕیاری دوورخستنەوەی پۆچیتینۆی لە ڕاهێنەرایەتی یانەکە پەسەند کرد و دواتریش بە جۆزێ مۆرینیۆی پۆرتوگالی شوێنەکەیان پڕکردەوە.

بەڵام لەمڕۆوە پۆچیتینۆ دەتوانێت بەبێ گەڕانەوە بۆ کارگێری سپێرز دەتوانێت ئەرکی ڕاهێنەرایەتی هەر یانەک وەربگرێت کە مەبەستێت و واژۆ لەسەر گرێبەستی نوێ بکات، چونکە ماوەی گرێبەستەکەی ڕاهێنەرە ئەرجەنتینییەکە تا کۆتا ڕۆژی وەرزی ئەمساڵی خولی نایابی ئینگلیزی درێژەی دەبوو، بەپێی گرێبەستەکەش بێت دوێنێ 18ی مانگ کۆتا ڕۆژی خولی نایابی ئینگلیزی بووە و گرێبەستی نێوانیان کۆتایی هاتووە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە سەرجەم خولەکانی ئەوروپا وەستاون و لە پرێمەرلیگ تەنیا 29 هەفتە ئەنجام دراوە.

پۆچیتینۆ وەرزی ڕابردوو توانی یانەی تۆتینهام بگەیەنێتە یاری کۆتایی یانە پاڵەوانەکان و لەو یاری کۆتایشدا لەسەر دەستی یانەی لیڤەرپووڵ شکستی هێنا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی مەدرید و مۆرینیۆ گەیشت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    مۆرینیۆ بە توندی مباپێ سەرزەنشت دەکات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ئارتێتا پەنا بۆ فڕۆکەوانە جەنگییەکان دەبات

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    کریستیانۆ بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە گەڕانەوە بۆ پۆرتوگال داوە

  • پێش 1 هەفتە

    هەواڵێکی خۆش بە مۆرینیۆ و هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید دەگات

  • پێش 1 هەفتە

    کۆنتی ئامانجی داهاتووی ئاشکرا دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    دادگای فەرەنسا دۆسیەی سکاڵاکەی مباپێ دژی پاریس سانجێرمان دادەخات

  • پێش 2 هەفتە

    بایرن میونخ مووچەی ئۆڵیسێ هاوشێوەی کەین و موسیالا لێدەکات

سەرەتا