19/05/2020
561 جار خوێنراوەتەوە
کاتێک کێشت دادەبەزێنیت چی بەسەر جەستەدا دێت؟
د. ئیسرا کەمال شاه محەمەد
پزیشكی پسپۆری بواری قەڵەوی و لاوازی
بە پێی زۆر لە توێژینەوەكان تەنها ٪٥ی كێشی زیادەت دابەزێنیت، زنجیرەیەك سوود بۆ جەستەت دەهێنێت بە دوای خۆیدا.
كەواتە بە پێی توێژینەوەكان، ئەگەر چەند كیلۆیەكی كەمیش لە كێشە زیادەكەت دابەزێنیت، گرنگیبەكی زۆری دەبێت كە لە دواببدا باسی دەكەین، بەڵام ٪٥ی كێشەكەت چەندە كە دایبەزێنیت؟
بۆ نمونە ئەگەر كەسەكە ۹٠ كیلۆ بێت، ٪٥ ی كێشت ( ۹٠*٥/۱٠٠= ٤.٥) واتە تەنها ٤.٥ كیلۆ دابەزێنیت لە ۹٠ كیلۆ ئەو سوودانەی خوارەوەی دەبێت بۆی.
۱. كەمكردنەوەی دڵەكزێت: كێشی زیادە پەستانێكی زیادە دەخاتە سەر گەدەو وادەكات ترشەڵۆكی گەدە بگەڕێتەوە بۆ سورێنچك و نارەحەتی و سووتانەوە دروست دەكات، لە گەدە و سورێنچكدا.
۲. ئازاری جومگەكانی ئەژنۆ: هەر نیوكیلۆ زیادبوونێكی كێش چوار هێندە پەستان لەسەر ئەژنۆكان زیاد دەكات.
۳. كەمكردنەوەی پەستانی خوێن: ئەگەری بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن سێ هێندە زیاد دەكات، لەو كەسانەی كە كێشی زیادەیان هەیە یان بە قەڵەوییەوە دەناڵێنن، بۆ هەر نیو كیلۆ لە كێش كە دایدەبەزێنیت، ئەگەری هەیە یەك دەرەجە لە پەستانی خوێن (systolic and diastolic) دادەبەزێنێت.
٤. كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبووت بە نەخۆشی شەكرە: خانە چەورییەكان مادەیەكی كیمیایی دەرژێنن بە ناوی ( Adipokines)، ئەم مادەیە هەوكردن لە لەشدا زیاد دەكات و كاریگەری نەرێنی لەسەر هۆرمۆنی ئهنسۆلین دروست دەكات.
٥. باشكردنی خەو: ئەو كەسانەی كە كێشی زیادەیان هەیە هەناسەدانیان رێك نییە، لە كاتی خەودا بۆیە ئۆكسجین بەشێوەیەكی باش ناگاتە خانەكان.
٦. زیادكردنی وزە: تا كێشت زیاتر بێت وزەیەكی زیاترت دەوێت بۆ جوڵان، بۆیە كەسەكە بە بەردەوامی هەست دەكات وزەی كەمە.
۷. متمانە بۆ خۆبوون زیاتر دەكات: كاتێك كێشی زیادە دادەبەزێنین هەستێكی خۆشت بۆ دروست دەبێت و باوەڕت زیاتر بە خۆت دەبێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە