19/05/2020 438 جار خوێنراوەتەوە

مستەفا کازمی: لە سایەی گەنجینەیەکی بەتاڵ ئەرکەکەم وەرگرتووە


په‌یام

سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی رایگەیاند کە لە سایەی گەنجینەیەکی بەتاڵەوە ئەرکەکەی وەرگرتووە، جگەلەوەیش سەروەری عێراق کەموکوڕی هەیە و چەکیش بەتەواوی لە دەست دەوڵەتدا نییە.

مستەفا کازمی لە وتارێکیدا کە لە رۆژنامەی "بەغداد ئەلیوم" بڵاوکراوەتەوە نووسیویەتی "کاتێک ئەرکەکەم وەرگرتووە، هاتموومەتە سەر گەنجینەیەکی نیمچە بەتاڵ، بەدەرلەوەیش سەروەرییمان بەردەوام رووبەڕووی کەمکوڕی و پێشێلکاری بووەتەوە.

هەوڵدەدرێت، خاکی وڵاتەکەمان بکرێت بە گۆڕەپانی یەکلاییکردنەوەی ململانێی نێوان ئەوانەی دیکە، هەڕەشە لەسەر ئاسایشی هاووڵاتییانمان هەیە، ئەوەیش بەهۆی  پەلامارەکانی شانە نووستووەکانی داعش، هەروەها چەکیش بەتەواوی لە دەست دەوڵەتدا نییە".

مستەفا کازمی لە وتارەکەیدا باسی لەوەشکردووە کە قەیرانەکە هەموو دامەزراوەکانی دەوڵەتی گرتووەتەوە، تەنانەت بووەتە ئاستەنگ لەبەردەم باشبوونی رەوشی ئابووری و لە ماوەکانی رابروودا، نەتواندراوە پەرە بە کەرتە گرنگەکانی وەک پیشەسازی، وەبەرهێنان و ئاسایشی خۆراک بدرێت.

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە وتارەکەیدا داوا لەلایەنە سیاسییەکان و ئەنجوومەنی نوێنەران دەکات کە پشتیوانی لە حکوومەتی نوێ و پرۆسەی تەواوکردنی کابینەی حکوومەت بکەن.

سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی لە کۆتایی وتارەکەیدا جەختیکردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە گەڕاندنەوەی شکۆ بۆ وڵات پێویستی بەوە دەکات کە هیچ هێزێک لەسەرووی دەستوور و یاساوە نەبێت، چەکیش تەنها لەدەست دەوڵەتدا بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    كشانەوەی هاوپەیمانان، عێراق دەخاتە تاقیكردنەوەیەكی سەختی ئەمنییەوە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ تاوتوێكردنی قەیرانی سووتەمەنی، پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاسمانی عێراق بە تەواوی بۆ گەشتی مەدەنی کرایەوە و سەروەریی بۆ گەڕایەوە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكوەزیرانی عێراق دەچێتە ئەمریكا و لەگەڵ ترەمپ كۆدەبێتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    دەستەی ڕاگەیاندنی عێراق بۆ بەشداربووانی کۆڕەک: سیمکارتی کۆڕەک لەسەر هەژمارەکانتان لابدەن

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق پێویستی بە نزیكەی 10 هەزار بینای قوتابخانەی نوێ هەیە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق خەرجكردنی 500 ملیار دیناری بۆ شایستەی جووتیاران ڕاگەیاند

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. لە سبەی تا پێنجشەممە هاتوچۆی دەروازە سنوورییەكان دەستپێدەكاتەوە

سەرەتا