19/05/2020 432 جار خوێنراوەتەوە

هێرشبەرێکی پرێمەرلیگ لە ترسی کۆرۆنا ڕەتیدەکاتەوە بەشداری مەشقەکان بکاتەوە

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

ترۆی دینێی کاپتن و هێرشبەری یانەی واتفۆردی ئینگلیزی ڕەتیدەکاتەوە بەشداری مەشقەکانی یانەکەی بکات و هۆکارەکەشی ئاشکرا دەکات.

 

 لە میانی لێدوانێکیدا کە هەردوو ڕۆژنامەی بی بی سی و سکای سپۆڕتس بڵاویانکردۆتەوە، ترۆی دینێی دەڵێت: ئاگاداری ئەوەم یانەکان بڕیاریانداوە لەم هەفتەیەدا مەشقەکان دەست پێ بکەنەوە، بەڵام من وەک خۆم ئاگاداری بەرپرسانی یانەکەم کردۆتەوە و ناتوانم بەشداری مەشقەکان بکەمەوە و بەشداری نەکردنیشم هیچ پەیوەندییەکی بە پارە و مووچەکەمەوە نییە.

لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا هێرشبەرەکەی واتفۆرد هۆکاری نەگەڕانەوەی بۆ ڕاهێنانەکانی یانەکەی ئاشکرا دەکات و دەڵێت: کوڕەکەم تەمەنی تەنیا 5 ساڵە و بەهۆی تەنگە نەفەسیییەوە دەناڵێنێت و بە قورسی هەناسەی بۆ دەدرێت، لەبەر ئەوە ناتوانم بەشداری مەشقەکان بکەم و تێکەڵی هاوڕێکانم ببم و دواتر بگەڕێمەوە ماڵەوە و ژیانی کوڕەکەم بخەمە مەترسییەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    مێسی پەردە لەسەر گەورەترین پەشیمانیی ژیانی لادەدات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    پێش ڕووبەڕبوونەوەی پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆش بە فلیک گەیشت

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    سزای پێشبینیکراوی کریستیانۆ ئاشکرا دەکرێت

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی مەدرید و مۆرینیۆ گەیشت

  • پێش 2 هەفتە

    مۆرینیۆ بە توندی مباپێ سەرزەنشت دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    ئارتێتا پەنا بۆ فڕۆکەوانە جەنگییەکان دەبات

  • پێش 2 هەفتە

    کریستیانۆ بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە گەڕانەوە بۆ پۆرتوگال داوە

  • پێش 2 هەفتە

    هەواڵێکی خۆش بە مۆرینیۆ و هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید دەگات

سەرەتا