19/05/2020 623 جار خوێنراوەتەوە

یانەیەکی ئیتاڵی 30 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی ئەگیۆرۆ تەرخان کردووە

پەیام سپۆرت

یانەی ناپۆلی ئیتاڵی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی سێرجیۆ ئاگیۆرۆی ئەرجەنتینی و هێرشبەری یانەی مانچستەر سیتی دەست پێکردووە.

گرێبەستی ئاگیۆرۆ هاوینی 2021 لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە کۆتایی دێت و تا ئێستا هیچ ئاماژەیەک بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانە ئەرجەنتینییەکە لەگەڵ ستیزن بوونی نییە.

لە نوێترین هەواڵیشدا ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵیا چیرۆ ڤێنێراتۆ ئاشکرای کردووە، کارگێڕی یانە ناپۆلی پەیوەندی تەلەفونیان لەگەڵ بریکارەکەی ئاگیۆرۆ و خودی یاریزانەکەش ئەنجام داوە، هەر لەو پەیوەندییە تەلەفونییەدا بەرپرسانی یانە ئیتاڵییەکە ئامادەییان نیشانداوە ساڵانەی 7 ملیۆن نیو یۆرۆ بدەنە یاریزانەکە و لە ئەگەری بردنەوەی نازناویشدا ساڵانەکەی بۆ 10 ملیۆن یۆرۆ بەرز دەکەنەوە، بەو مەرجەی گرێبەستی نێوانیان بۆ ماوەی چوار وەرز واژۆی لەسەر بکرێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی خستۆتەڕوو، کارگێڕی یانەکەی باشووری ئیتاڵیا ئامادەن 30 ملیۆن یۆرۆ وەک نرخی دەستبەرداربوون لە ئاگیۆرۆ بە یانەی مانچستەر سیتی بدەن و کۆتایی ئەم وەرزە یاریزانەکە بۆ ڕیزەکانیان پەلکێش بکەن، ئەم هەوڵانەش لەسەر داوای جینارۆ گاتوزۆی ڕاهێنەری یانەکەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لە نێوان کاریک و برۆنۆ فێرناندێز کراوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ماوەی دوورکەوتنەوەی چاڤی ئیسپارت ئاشکرا دەبێت

  • پێش 2 هەفتە

    بریکارەکەی ڤینیسیۆس ڕاستی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئارسیناڵ ئاشکرا کرد

  • پێش 2 هەفتە

    لیستی دەوڵەمەندترین یاریزانانی جیهان بۆ ساڵی 2026 ئاشکرا دەبێت

  • پێش 2 هەفتە

    مێسی پەردە لەسەر گەورەترین پەشیمانیی ژیانی لادەدات

  • پێش 3 هەفتە

    پێش ڕووبەڕبوونەوەی پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆش بە فلیک گەیشت

  • پێش 3 هەفتە

    سزای پێشبینیکراوی کریستیانۆ ئاشکرا دەکرێت

  • پێش 3 هەفتە

    هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی مەدرید و مۆرینیۆ گەیشت

سەرەتا